riklam

ئیسرائیل كۆنسوڵی توركیا ده‌رده‌كات

جیهان 01:21 PM - 2018-05-16
.

.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا باڵوێزی ئیسرائیلی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، ئیسرائیلیش له‌ هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌دا كۆنسوڵی توركیای له‌شاری قودس ده‌ركرد.

حكومه‌تی ئیسرائیل داوای له‌ كۆنسوڵی توركیا له‌شاری قودس كردووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات خاكی ئه‌و وڵاته‌ چۆڵ بكات.

له‌دوای شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان فه‌له‌ستنییه‌كان و ئیسرائیل له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا توركیا باڵوێزی ئیسرائیلی له‌ خاكه‌كه‌ی ده‌ركرد و ئیسرائیلیش به‌هه‌مان شێوه‌ كۆنسوڵی توركیای له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.

 په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا له‌ ساڵی 2010 وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كی توركی ساردی تێكه‌وت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket