riklam

فیلمێكی كوردی به‌شداری فێستیڤاڵی ئیتاڵیا ده‌كات

ئەدەب وهونەر 12:35 PM - 2018-05-16
.

.

فیلمی "ئه‌یلان"ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئیتاڵیا، به‌شداری ده‌كات و كێبڕكیی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا ده‌ڵَێت: فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی به‌شداری ده‌كات كه‌له‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.

وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ رۆژی 26ی ئایاری 2018 له‌ كالتانیسیتای وڵاتی ئیتاڵیا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی: چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی.

فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ كردوه‌.

 دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر  فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.

 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket