riklam

دووه‌م ده‌وڵه‌ت باڵیۆزخانه‌ی له‌ قودس كرده‌وه‌

جیهان 12:03 PM - 2018-05-16
.

.

دووه‌م ده‌وڵه‌ت باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ قودس كرده‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 16-5-2018، بڵاویانكرده‌وه‌ وڵاتی گواتیمالا وه‌ك دووه‌م وڵات له‌ جیهان باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ شاری قودس كرده‌وه‌.

 به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی گواتیمالا به‌ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كگه‌ی له‌ قودس بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی گواتیمالا مامه‌ڵه‌ كردنه‌ له‌گه‌ڵ راستییه‌كان و پێشوازی لێده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌رگا بۆ ده‌وڵه‌تانی تر ده‌كاته‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانه‌كانیان له‌ قودس.

له‌دوای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وڵاتی گواتیمالا دووه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ جیهان كه‌ باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ قودس ده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket