riklam

ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێكده‌كه‌ون

جیهان 10:35 AM - 2018-05-16
.

.

له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك، ئێران و هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ڕێككه‌وتن پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كشایه‌وه‌.

گفتوگۆكانی ئێران و سێ وڵاتی ئه‌وروپی به‌ ئاماده‌بوونی فیدریكۆ موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌شاری برۆكسێل به‌ڕێوه‌ چوو و پاشان له‌سه‌رچه‌ند خاڵێك گه‌یشتن ڕێككه‌وتن.

به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان درێژه‌ی پێده‌درێت و فرۆشتنی نه‌وت و گازی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌ بانكییه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت و ڕێگه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی زیاتر به‌رهه‌مه‌ ئه‌وروپییه‌كان بۆ ئێران فه‌راهه‌م ده‌كرێت و زه‌مینه‌ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری زیاتر له‌ ئێران خۆش ده‌كرێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket