riklam

سه‌در: لاریمان له‌ پێكھێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات نییه‌

عیراق 10:33 AM - 2018-05-16
.

.

موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یی ره‌وته‌كه‌ی نیشاندا بۆ پێكھێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات، به‌مه‌رجێك ئه‌م ھه‌نگاوه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراقدا بێت.

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوته‌وه‌، سه‌ركه‌وتنی لیستی سائیرون ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و مه‌زنه‌ بۆ ھاووڵاتیانی عیراق و لاریشیان نییه‌ له‌ پێكھێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات، به‌مه‌رجێك ئه‌م ھه‌نگاوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عیراقدا بێت.

تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ره‌تی سه‌در له‌كاتێكدایه‌، ھه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌و لێپرسراوانی تری حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كردووه‌و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌یان لێكردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket