riklam

ڤیدیۆ.. ساتی داڕمانی پردێك له‌ هندستان

جیهان 09:35 AM - 2018-05-16
.

.

به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه‌ له‌ باكوری هندستان 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ زاری هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی هندستان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی داڕمانی پردێكه‌وه‌ له‌ شاری فاراناسی له‌ ویلایه‌تی ئاوتار برادیش-ی باكوری هندستان 18 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بڵاویشیكرده‌وه‌، له‌ كاتی داڕمانی پرده‌كه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر له‌سه‌ر پرده‌كه‌بوون و سه‌رجه‌میان تێكشكاون، هه‌رله‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی هندستان لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهێناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری داڕمانی ئه‌و پرده‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket