riklam

ڕەفعەت عەبدوڵا پەیامێك ئاراستەی كەركوكییەكان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2018-05-15
.

.

به‌رپرسی مه‌كتبی رێكخستنی یه‌كێتیی نشیتمانی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كه‌ركوكیه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتیی به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک

 

ئەمەوێت بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و بە ڕێوەچونی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی هێمنانەو دوور لە گرفت ، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە بکەم ،ئێوە خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک لە ڕێگای ئەم پرۆسەیەوە ئەوتان نیشانی تەواوی ئازادی خوازاندا ،کە ئیرادەی کەرکوکێکان ئیرادەیەکی ئازاد و سەربەخۆیەو لە ژێر هیچ فشارێک و هیچ گرفتێکی ناڕاست دا، دەست بەرداری ناسنامی کوردستانی بوونی شارەکە نابن و لە گەڵیشیدا بنەماکانی پێکەوەژیانێکی راستەقینەی دوور لە گرفتان، کردە ئەساسی هەنگاوەکانی داهاتوو،ئێمە هەر لەسەرەتای بانگەشەوە  کاری هاوبەش و پێکەوەیی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان و ئەو سیاسەتەی کە مامی مەزن لە پانزەساڵی ڕابردوودا دای ڕشتبوو وەک نەخشەڕێگای کارەکانی داهاتوومان کارمان لەسەرکرد، سەر ئەنجامیش هەر ئەم دید و تێڕوانینە توانی  سەرکەوتنی گەورە لە ڕێگای لستی ١٦٢ وە بەدەست بهێنێت و پشتیوانی هەموو پێک هاتەکان بۆ خۆیی مسۆگەر بکات،دەنگەکانی ئەم لیستە ئەو دەنگانەن کە ژیانێکی مەدەنی و پێکەوە ژیانی  نێوان پێکهاتە رەسەنەکانی شارەکەی هەڵبژاردوە، بۆیە لە سەر هەمووان پێویستە لەدەرەوەی ئەم خیتابە هێمنە هیچ جۆرە خیتابێکی تر کاری پێنەکرێت ،  ڕێگاش نەدەین هیچ سیاسەتێک پەیوەندی نێوان پێک هاتەکانی شارەکە بشێوێنێت ،هاوڵاتیانی بەڕێز دڵنیاتان ئەکەین بۆ داهاتوو، کاری سەرکیمان وەک یەکێتی پاراستنی سەنگی ڕاستەقینەی خۆمان ئەبێت و کورد و پێکهاتە رەسەنەکانی تری شارەکە خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان ئەدەن،دەنگەکانتان ناسنامەی ژیانێکی مەدەنی و پەیامێکی رونیشە بۆ هەموو ئەو دەنگە نەشازانەی لە پێناوی مەرامی تەسکی حزبیدا سڵیان لەهیچ نەکردەوە بۆ ساردکردنەوەتان لە ڕۆژی دەنگداندا،بەڵام بڕوای نەگۆڕ و بەهێزتان بە ناسنامەی کوردستانی بوونی شارەکە تەواوی ئەو هەوڵانەی لەباربرد.

جارێکی تر لە ناخی دڵمەوە دەستی ماندووبونی یەکە بەیەکەتان ئەگوشم  و دڵسۆزی زۆرتان بۆ شارەکە بەرز ئەنرخێنم ، بەڵین ئەدەین پارێزەری ماناو دەلالەتە زۆرەکانی پشت دەنگدانتان بین و بیرو بۆچونەکانی مامی گەورەشمان وەک هەمیشە ئەکەینە شاڕێ چارەسەربوونی کێشەکانی ئەم شارە، لە پێش هەموویانەوە مادەی ١٤٠ دەستوور،درود بۆ گیانی پاکی شەهیدەکانمان کە دڵنیام روحیان ئاسودەیەو بە سەر سەری شارەکەوە،سوپاس بۆ هەموو لایەک هەمووان بێ جیاوازی بونە هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی لیستەکەمان و ئیرادەی راستەقینەی شارەکەتان سەرخست.

 

ڕەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket