چیدی مێژوو و خه‌باتی یه‌كێتی مه‌شێوێنن...
ی.ن.ک 07:46 PM - 2018-05-15.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئێستادا خاوه‌نی نزیكه‌ی 43 ساڵ خه‌بات و قوربانیدانه و 43ساڵه مێژوویه‌كی پرشنگدارو ڕۆشن و زۆر جوانی بۆخۆی تۆماركردوه‌و له‌خه‌باتی دوورودرێژو كاروانی قوربانیدانی كوردایه‌تیدا جێگه‌و پێگه‌یه‌كی به‌هێزو پێشه‌نگی بۆخۆی كردۆته‌وه، ئه‌م مێژووه له‌لایه‌ك سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه به‌خوێنی 20 هه‌زار شه‌هیدو پرشنگداریشه به‌خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان هه‌زار سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنی دێرین و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو زیندانیانی سیاسی، ئه‌م مێژووه پارێزراوه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌وه به خوێن و فرمێسكه‌كانیان. خه‌باتی یه‌كێتی لێوانلێوه له قوربانیدان، له‌سه‌ركه‌وتن و كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه، پڕپڕه له تۆماری خیانه‌تی هه‌ڤاڵان و ناحه‌زان، سیخناخه له پیلان و بۆسه‌و كه‌مینی دوژمنانی ناوخۆ‌و ناوچه‌كه‌ش، ئه‌م مێژوه مێژووی خه‌باتێكی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ی كوردایه‌تیه، مێژوویه‌ك نیه له‌خۆڕا نوسرابێته‌وه‌و تۆماركرابێت، مێژوویه‌كه له‌لایه‌ن ڕابه‌رێكی مه‌زن و كاریزمایه‌كی بی وێنه‌وه ده‌ستیپێكراوه‌و زۆرینه‌ی نوسراوه‌ته‌وه‌و له ئێستاشدا هه‌ڤاڵان و خه‌مخۆران و ته‌نانه‌ت ده‌روێشانی ته‌ریقه‌تی یه‌كێتی ده‌یپارێزن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی زیاتریشی پێده‌به‌خشن. كاروانی خه‌باتی یه‌كێتی 43 ساڵی وه‌ڕێكه‌وتوه‌و هه‌ر به‌رده‌وامیشه‌و دڵنیام هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و جیابونه‌وه‌و باڵباڵێن و ململانێی ناڕه‌واو چه‌قۆ له‌كه‌مه‌ردانی و هه‌وڵدان بۆ بچوككردنه‌وه‌و نه‌مانیشی هیچیان سه‌رناگرن. چونكه یه‌كێتی بۆ مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن و وه‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد هاتۆته بون و له‌دایكبوه، یه‌كێتی به گه‌وره‌یی و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی گه‌وره‌و ده‌سكه‌وتی گه‌وره له‌دایكبوه، یه‌كێتی حیزبێكی سیاسی به به‌رنامه‌و مۆڕاڵ و ڕێباز‌و ڕچه‌و ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ته‌واو كوردانه دامه‌زراوه، یه‌كێتی بۆ ڕۆژگاره سه‌خت و ته‌نگانه‌كان و له ڕۆژگاری ته‌نگانه‌شدا چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه، یه‌كێتی هێزێكی له‌بن نه‌هاتووی وه‌كو شاخه‌كانی كوردستانه‌و داكوتراوه به‌ناخی كوردایه‌تیداو هیچ هێزو سه‌ركرده‌و لایه‌نێك ناتوانێت له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی هه‌ڵیبكه‌نێت، یه‌كێتی پشتئه‌ستوور به گه‌ل و جه‌ماوه‌رو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و لایه‌نگرو ئه‌ندامانی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و نهێنی سه‌ركه‌وتن و له‌ناونه‌چونیشی هه‌ر پشتیوانیه له بن نه‌هاتوه‌كه‌ی جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵانی پان وپۆڕی میله‌ته‌كه‌مانه. چونكه هه‌موان به دۆست و نه‌یارانیشه‌وه یه‌كێتی به سیمبولی پاراستنی ئازادی و دیموكراسی و ئه‌من و ئاسایش و دادپه‌روه‌ری ده‌زانن، هه‌موان یه‌كێتی به پارێزه‌ری گه‌ل و نیشتیمان و نه‌ته‌وه داده‌نێن، هه‌موان یه‌كێتی به سیمبولی ئاشتی و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری داده‌نێن، هه‌موان یه‌كێتی به خاوه‌ن ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌و ستراتیژی ده‌زانن له‌ماوه‌ی ئه‌م 26 ساڵی ڕابووردوه‌دا، بۆیه هه‌موان له‌كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش هیچ هێزو سه‌ركرده‌یه‌ك به جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی نازانن، چونكه یه‌كێتی خاوه‌ن نفوز‌و پێگه‌ی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزه‌و بۆته جێگه باوه‌ڕو متمانه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌موانیش.
به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ئێستاكه هه‌ندێك هێزی سیاسی تازه دامه‌زراو و تازه جیابۆوه‌و كۆنه هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌وتونه‌ته دزین و شێواندنی به‌شێكی زۆری ئه‌و مێژوه‌و ده‌سكه‌وت و قوربانیدانانه‌ی یه‌كێتی و به‌هی خۆیانی ده‌زانن و لاف و گه‌زافی پێوه لێده‌دن و گه‌ره‌كیانه به‌وهۆیه‌وه یه‌كێتی بچوكبكه‌نه‌وه‌و له‌ڕابووردوه‌كه‌شی دابماڵن و ئاینده‌شی تاریك و نوته‌ك بكه‌ن، ئه‌وان لایان وایه كه یه‌كێتیان پێبچوك ده‌بێته‌وه به‌و هاشووهوش و فریودانی جه‌ماوه‌ره، ئه‌وان له‌بیریانچوه یان خۆیان له‌گێلی ده‌ده‌ن كه هه‌موو ئه‌و نازو ناوبانگ و شۆره‌ته‌ی بۆیان دروستبوه هه‌موانیان له‌سایه‌ی یه‌كێتیه‌وه بوه‌و ئه‌وان كاتێك له‌ناو یه‌كێتیدا بوون به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ڕێگاو سیاسه‌تی یه‌كێتیان جێبه‌جێكردوه له حكومه‌تی هه‌رێم و له به‌غدادیش بۆیه نه هێز و بازووی خۆیانه‌و نه سه‌روه‌ت و سامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه به‌ڵكو هه‌موانیان بۆ یه‌كێتیه‌و له‌سایه‌ی یه‌كێتیه‌وه بوه، بۆیه ده‌بێت باش بزانن هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌ن و سه‌ركردانه‌ی كه له‌یه‌كێتی جیابونه‌ته‌وه به‌بی مێژوو و خه‌باتی یه‌كێتی ئه‌وان خاڵی خاڵین له ڕابووردویه‌كی پرشنگدارو نه‌ده‌سكه‌وت و نه مێژوویان نیه‌و ته‌نها خاوه‌ن مێژوویه‌كی كه‌موكورتی جیابونه‌وه‌ن نه‌ك دامه‌زراندن و له‌دایكبونێكی سروشتی كه زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه خواستبێتی، ئه‌وه مێژوو و خه‌باتی یه‌كێتیه ئه‌وانی گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا. بۆیه ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی بۆش و فشه‌ڵ و له‌سه‌ر فریودانی جه‌ماوه‌رو به‌درۆو بوختان له‌دایكبون، ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵات و پله‌و پۆست و ئیمتیازات جیابونه‌ته‌وه نه‌ك بۆ قوربانیدان و خه‌مخۆری و مقاوه‌مه‌تی شۆڕشگێڕی له‌دایكبوبن. هه‌ربۆیه مانه‌وه‌یان زۆر ناخایه‌نێت و له‌به‌رده‌م شكست و كه‌وتنه‌كانیاندا خۆڕاناگرن و زوو به‌زووش ناتوان هه‌ستنه‌وه، ئه‌وه ته‌نها به یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كان ده‌كرێت چونكه پیلان و بۆسه‌ی زۆری بۆ دانراوه‌و تیایدا به‌سه‌ركه‌وتویی و به‌هێزی لێیده‌رچۆته‌وه.
بۆیه گه‌ر ته‌نها تنۆكێك حه‌یاو زه‌ڕه‌یه‌ك وه‌فایان هه‌بێت ده‌بێت سپڵه نه‌بن به‌رامبه‌ر به گیانی پاكی مامی سه‌ركرده‌و ڕابه‌رو به یه‌كێتی و مێژوه‌كه‌ی و لانی كه‌م مێژوو و خه‌باتی نه‌دزن و نه‌شێوێنن، چوكه مێژوو و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌شمان هه‌موان باش ده‌ناسن و ده‌شزانن هه‌موان له‌كوێوه ده‌ستیانپێكردوه‌و له‌ژێر سایه‌و عه‌بای كێ و چ سه‌ركرده‌و چ حیزبێكه‌وه چاویان هه‌ڵهێناوه‌و له قاوغه‌كه‌ی خۆیان تره‌كیون، با هه‌موانیان باش بزانن كه به‌بی یه‌كێتیه‌كی به‌هێز له‌كوردستان و عێراقدا ئه‌وان حسابی سوكترین و بچوكترین حیزبیان بۆ ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ناشتوانن له كوردستان و عێراقیشدا پارێزگاری له ناموس و باره‌گاكانی خۆشیان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هێزو حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوو و به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان و عێراقدا كه هیچ بڕاویه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان نیه نه به‌ئازادی و نه به‌دیموكراسی و نه به‌هه‌ڵبژاردن و نه به‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وه ته‌نها سنگفراوانی و پشوودرێژی و پاراستنی گیانی هه‌ڤاڵانه‌و خه‌مخۆرانه‌ی یه‌كێتیه بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی كورد‌و كوردستان كه ئه‌وان ده‌توانن به‌ئاسانی و به ئازادی ئه‌سپی گلاوی خۆیان تاوبده‌ن و خۆیانن بكه‌نه شۆڕه‌سواری گۆڕه‌پانه‌كه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تیرهاویشتنیشیاندا نوكی ڕم و نێزه‌كانیان ئاڕاسته‌ی سه‌ر سنگی یه‌كێتیه‌كه‌ی مام و كوردایه‌تی بكه‌ن به‌بی سڵه‌مینه‌وه له شكۆ‌و خه‌بات و مێژوه پڕ سه‌روه‌ریه‌كه‌ی، كه نازانن به‌بی یه‌كێتی شكۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان و خۆشیان ده‌ده‌نه‌به‌ر ڕه‌شه‌باو ئاینده‌ش به‌ره‌و تاریكستان و نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌به‌ن.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18