riklam

داوای ئازادکردنی دەمیرتاش ده‌كرێت

جیهان 06:34 PM - 2018-05-15
.

.

ژمارەیەک پارێزەر داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەکەن.

ژمارەیەک پارێزەر لە تورکیا داوای ئازادکردنی "سەڵاحەدین دەمیرتاش" کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش داوایەکیان ئاراستەی لقی ١٩ی دادگای سزا قورسەکان کردووە، کە دۆسیەی دادگایکردنەکەی دەمیرتاش لەو دادگایەیە.

لە داواکەی پارێزەراندا ھاتووە: لەبەرئەوەی "دەمیرتاش" ھەم پەرلەمانتارەو ھەم بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٤ی حوزەیران کاندید کراوە، لەلایەن تورکیاشەوە پەسەند کراوە، پێویستە ئازادبکرێت.

ھەروەھا لە بەشێکی داواکاری پارێزەرەکاندا ئاماژە بەوە کراوە "سەڵاحەدین دەمیرتاش" ساڵێک و ٦ مانگە لە زینداندایەو ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە، لەبەر ئەو ھۆکارانە داوا دەکەن دەمیرتاش ئازادبکرێت.


PUKmedia  كوردسات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket