riklam

سه‌رۆك مه‌عسوم پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌كات

عیراق 04:47 PM - 2018-05-15
.

.

ئه‌مڕۆ 15-5-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خوشك و برایانی موسوڵمان له‌ عیراق و جیهان كرد، داوای خۆشی و ئاشتی و پێشكه‌وتنی كرد بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، هاوكات داوایكرد هه‌وڵی زیاتر بخرێته‌گه‌ڕ بۆ چاككردنی ژیانی ئه‌وانه‌ی داهاتیان سنورداره‌ له‌گه‌ڵ ئاواره‌بووه‌كان و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی زیاتریش پێشكه‌ش بكرێت به‌ هاووڵاتیان له‌كاتی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی خوشك و برایانی موسوڵمان ده‌كه‌ین له‌ عیراق و جیهاندا، له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌خوازین به‌ خۆشی شادی بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ موسوڵمانان و مرۆڤایه‌تی و رۆژوه‌كانیان لێ قبوڵبكات و ژیانیان پڕبكات له‌ به‌ختیاری و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و هاوكاری.

به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ پێویستی بایه‌خدان به‌ گوزه‌رانی ئه‌وانه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ داهاتیان سنورداره‌و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی زیاتر پێشكه‌شبكرێت به‌ هاووڵاتیان له‌كاتی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا، هه‌وڵه‌كانیش زیاتر چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ سوككردنی نه‌هامه‌تی عیراقییه‌كانی نیشته‌جێی كامپی ئاواره‌بووه‌كان، له‌ په‌روه‌ردگار ده‌خوازین به‌ زووترین كات كۆتایی بهێنێت به‌ مه‌ینه‌تییه‌كانیان به‌یه‌كجاری، گه‌له‌كه‌مان به‌ لێكتێگه‌یشتن و برایه‌تی شادبكات، وڵاته‌كه‌شمان به‌ره‌و پێشكه‌وتن و ئاسایش و ئۆقره‌یی و تاوسه‌ندن ببات.

هه‌موو ساڵێك هه‌مووان له‌ خۆشیدا بن.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket