riklam

توركیا باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات

جیهان 04:29 PM - 2018-05-15
.

.

به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ توركیا داوا له‌باڵیۆزی ئیسرائیل ده‌كات ئه‌نقه‌ره‌ جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خوێ.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ 15-5-2018 حكومه‌تی توركیا به‌ ره‌سمی داوای له‌ باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ئه‌نقه‌ره‌ كردوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و به‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.

هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی توركیا ئه‌و داواكارییه‌ی له‌باڵیۆزی ئیسرائیل كردوه‌ كه‌ ته‌نها بۆ چه‌ند رۆژێك ئه‌نقه‌ره‌ به‌جێبهێڵێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوو هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات.

خۆپیشاندانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه‌و ئاماره‌كان ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ تائێستا 100 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 10 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و له‌ناویشیاندا ژن و منداڵ هه‌یه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket