riklam

تالیبان ده‌ست به‌سه‌ر پارێزگایه‌كدا ده‌گرێت

جیهان 12:15 PM - 2018-05-15
.

.

چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شێك له‌ شاری " فراه‌" ناوه‌ندی پارێزگای " فراه‌" ده‌خه‌نه‌ ژێر ڕكێڤی خۆیانه‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-5-2018 چه‌كدارانی تالیبان چوونه‌ ناو شاری فراه‌ ناوه‌ندی پارێزگای فراه‌ له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان.

 عه‌بدولبه‌سیر سالنگی پارێزگاری فراه‌ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای ئه‌فغانستان و چه‌كدارانی تالیبان به‌رده‌وام و كوژراوێكی زۆر هه‌یه‌.

 وتیشی: هێزێكی زۆری سوپای ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ شاره‌كه‌ بكه‌ن. 

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket