riklam

مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی هواوی خاوه‌نی سێ‌ كامێرای پشته‌وه‌یه‌

هەمەرەنگ 11:28 AM - 2018-05-15
.

.

كۆمپانیای هواوی دوو مۆبایلی نوێی به‌رهه‌مهێنا كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگی سه‌رده‌میانه‌ی تێدایه‌ و جۆرێكیشیان خاوه‌نی سێ‌ كامێرای پشته‌وه‌یه‌، به‌مه‌ش له‌ كێبڕكێدا پێش ڕكابه‌ره‌كانی كه‌وت.

مۆبایله‌كانی هواوی پێكدێن له‌ مۆبایلی (P20 و P20 Pro) یه‌كه‌میان خاوه‌نی شاشه‌ی LCDیه‌ به‌ قه‌باره‌ی 5.8 ئینج و به‌ ڕوونی 1080 به‌ 2240 و رێژه‌ی نیشاندانی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 18.7:9، هاوكات پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی له‌ جۆری kirin 970  و رامه‌كه‌ی 4 گێگا بایته‌ و یادگای ناوخۆییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 128 گێگابیت و پشتگیری له‌ ده‌رچه‌ی micro SD ناكات.

مۆبایلی P20 خاوه‌نی دووكامێرای پشته‌وه‌یه‌ یه‌كه‌میان  روونیه‌كه‌ی 12 مێگاپێكسڵه‌و دووه‌میشیان روونیه‌كه‌ی 20 مێگا پێكسڵه‌، هاوكات كامێرای پێشه‌وه‌ی روونیه‌كه‌ی 24 مێگاپێكسڵه‌، كامێراكانی ئه‌م مۆبایله‌ خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگی وه‌ك (Atudio Lighting, face unlock, face id) هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رووناكی شاشه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی رێكخستنی ( رووناكی شاشه‌)ه‌وه‌ ده‌كات.

مۆبایلی P20  توانای پاتریه‌كه‌ی 3400 میللی ئه‌مپێره‌و پشتگیری له‌ بارگاوی كردنی خێرا ده‌كات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ رای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌ مۆره‌.
ئه‌م مۆبایله‌ ئێستا بۆ فرۆشتن به‌ ره‌نگه‌كانی ره‌ش و شین و وه‌نه‌وشه‌یی به‌ نرخی 679 یۆرۆ به‌رده‌سته‌.

هه‌رچی مۆبایلی P20pro  یه‌ شاشه‌كه‌ی له‌ جۆری OLED به‌ قه‌باره‌ی 6.1 ئینج و روونی 1080به‌ 2240 و و رێژه‌ی نیشاندانی 18.7:9، هاوكات پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی له‌ جۆری kirin 970  و رامه‌كه‌ی 6 گێگا بایته‌ و یادگای ناوخۆییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 128 گێگابیت و پشتگیری له‌ ده‌رچه‌ی micro SD ناكات.

مۆبایلی P20pro خاوه‌نی سێ‌ كامێرای پشته‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ روونیه‌كه‌ی 40 مێگا پێكسڵه‌ و دووه‌میان 8 مێگاپێكسڵ و سێیه‌میان 20 مێگاپێكسڵه‌، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی روونیه‌كه‌ی 24 مێگا پێكسڵه‌،  ئه‌م كامێرانه‌ نوێترین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌می تێدا جێگیر كراوه‌ كه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ كامێرا هه‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌كان.

توانای پاتری ئه‌م مۆبایله‌4000 میللی ئه‌مپێره‌ و پشتگیری له‌ بارگاوی كردنی خێرا ده‌كاته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی 30 خوله‌كدا %58ی پر ده‌كاته‌وه‌.

 مۆبایلی  P20pro ئێستا به‌ ره‌نگه‌كانی ره‌ش و شین و وه‌نه‌وشه‌یی به‌ نرخی 899 یۆرۆ به‌رده‌سته‌.


PUKmedia و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket