riklam

سەرۆک مەعسوم کوشتنی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی ئیدانەدەکات

عیراق 10:54 AM - 2018-05-15
.

.

سەرۆک مەعسوم کوشتنی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی ئیدانەدەکات، رەتکردنەوەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاش بۆ قودس نوێ دەکاتەوە

رۆژی دوشەممە ٢٠١٨/٥/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم تەقەکردنی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرایل لە خۆپیشاندەرانی مەدەنی فەڵەستینیی لە غەزە ئیدانە کرد کە دەیان کەس شەهید بون سەدان کەسییشیان بریندار بون، داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتیی کرد رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ پاراستنی گەلی فەڵەستین، رەتکردنەوەی عێراقیشی نوێکردەوە بەرامبەر بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکان تایبەت بەگواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس.
‎بەڕێزیان لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە عێراق بەهەمو جۆرێک توندوتیژیی رەت دەکاتەوە لە روبەڕوبونەوەی رێپێوانی ئاشتییانە کە داوای مافی رەواو عادیلانە دەکات، پشتیوانیی تەواوی عێراقیشی دوپاتکردەوە بۆ گەلی فەڵەستینی برا لەسەر هەمویانەوە مافی دامەزراندنی دەوڵەتە سەربەخۆکەی کە پایتەختەکەی قودسی پیرۆز بێت.
‎بەڕێز سەرۆک کۆمار رەتکردنەوەی عێراقی دوپاتکردەوە بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ شاری قودسی داگیرکراو، رونیکردەوە ئەوکارە پێشێلکردنی ئاشکرای قانونی نێودەوڵەتیی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی پەیوەست بەو مەسەلەیەوەیە، سەرباری ئەوەی پێشێلکردنی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستینیی براشە.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket