riklam

له‌ زیندانه‌وه‌.. ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ ده‌كات

جیهان 09:41 AM - 2018-05-15
.

.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی (ھەدەپە) بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی لە زیندانەوە دووپاتدەکاتەوە.
 
دەمیرتاش لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی (فرانس پرێس) کە لە رێی پارێزەرەکەیەوە وەڵامی داوەتەوە، رایگەیاندووە: نادادپەروەرییەکی زۆر لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا ھەیە، چونکە لە کاتێکدا ئەردۆغان و کاندیدەکانی تر بە ئازادی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن، دەمیرتاش بە ناچاری لە زیندانەوە بانگەشە دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەئکیدی کردووەتەوە کە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی لە زیندانەوە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت.
 
لەبارەی دۆسێی کوردیشەوە لە تورکیا، دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئاشکرایە ئەردۆغان نایەوێت ھەنگاوێکی ئەرێنی بنێت سەبارەت بە دۆسێی کورد لە تورکیا و بەو شێوەیەش زیان بە تورکیا دەگەیەنێت و وڵاتەکە دەباتە دواوە، نەک بە تەنھا لە رووی چارەسەرکردنی دۆسێی کوردەوە، بەڵکو لە رووی دیموکراسی و ئازادیشەوە.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket