riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌كات

عیراق 05:33 PM - 2018-05-14
.

.

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی یادی په‌نجاو شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 به‌ڕێزان سه‌رۆك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

به‌بۆنه‌ی په‌نجاو شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌و ئه‌ندامانتان و ته‌واوی خوشك و برایانی مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم له‌ گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدا بن له‌پێناوی زیاتر خزمه‌تكردنی مامۆستایانی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ پیشه‌یی و دیموكراسی و نیشتمانییه‌كه‌تاندا.

یه‌كێتییه‌ پیشه‌یی و دیموكراسییه‌كه‌تان له‌نێو مامۆستایاندا كه‌ توێژێكی گرنگ و به‌رفراوانی كورده‌وارییه‌ كارده‌كات و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و فێركردن و هۆشیاری نیشتمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی له‌سایه‌ی پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌كی هاوچه‌رخی په‌روه‌رده‌ییدا.

بۆیه‌ ئه‌ركی یه‌كێتی مامۆستایان به‌رفراوانتره‌ له‌ ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار بۆ ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ كه‌ چه‌ندین په‌یام و ئامانجی پێسپێردراوه‌، كه‌ هه‌موویان له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كاندا چڕده‌بێته‌وه‌، راسته‌وخۆش كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندنی وڵات له‌بواره‌ جیاجیاكاندا، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌پێی هه‌لومه‌رج و تواناكانی به‌باشی راپه‌ڕاندووه‌ بووه‌ته‌ جێی متمانه‌ی خوشك و برایانی مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی به‌جیاوازی ره‌نگ و بیروڕایانه‌وه‌ بۆ یه‌ك ئامانجی پیشه‌یی و نیشتمانی له‌ده‌وری كۆبونه‌ته‌وه‌.

وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ تێكۆشان و خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراسی رێكخراوه‌كه‌تان له‌پێناوی خزمه‌تكردنی مامۆستایان و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانیان بۆ دابینكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزو گوزه‌رانێكی شایسته‌ به‌ پیشه‌كه‌یان و پاراستنیان به‌ ئامانجی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یه‌كی راست و دروستی شارستانی و نیشتمانی پێشكه‌وتوو، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا ۲٠۱۸ قانونی پاراستنی مافه‌كانی مامۆستاو موده‌ریس و سه‌رپه‌رشتیكارانی په‌روه‌رده‌ییمان په‌سه‌ندكرد، تا بتوانن به‌دڵنیایی و باوه‌ڕ به‌خۆبوونی زیاترو له‌ هه‌لومه‌رجێكی ئارامدا ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن په‌یامه‌ پیرۆزه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.

هه‌موو ساڵێك یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و خوشك و برایانی مامۆستای وڵاته‌كه‌مان هه‌ر له‌ خۆشی و سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتندا بن.

د.فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket