riklam

خێزانێكی پێنج كه‌سى خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌

جیهان 02:55 PM - 2018-05-14
.

.

پۆلیسی ئەندۆنیسیا رایدەگەیەنێت، خێزانێکی پێنج کەسی خۆیان بە بنکەیەکی پۆلیسدا تەقاندۆتەوەو رۆژی پێشتریش خێزانێکی تر زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆکوژیان ئەنجامدا کە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی لە ھەموو تەقینەوەکان گرتۆتە ئەستۆ.

ئەمڕۆ 14-5-2018 پۆلیسی ئەندۆنیسا راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، خێزانێکی پێنج کەسی (ژن و پیاو و سێ منداڵ) بە سواری ماتۆڕسکیلەوە خۆیان بە بنکەیەکی پۆلیسی شاری سورابایادا تەقاندۆتەوەو لانی کەم 10 کەس برینداربوون.

لە تەقینەوەکەدا منداڵێکی ھەشت ساڵان برینداربووەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە کە پۆلیس پێیوایە لەگەڵ ئەو خێزانەدا بووە کە خۆیان تەقاندۆتەوەو لەوبارەیەشەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

رۆژی پێشتریش، خێزانێکی تر بەجیا زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆکوژیان ئەنجامدا کە سێ کەنیسەیان کردبووە ئامانج و بەھۆیەوە لانیکەم ١٠ کەس کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.

پۆلیسی ئەندۆنیسیا لەبارەی ئەو زنجیرە تەقینەوەیەوە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەو لای خۆشیەوە رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی گرتۆتە ئەستۆ.

ئەندۆنیسیا یەکێک لەو وڵاتانەی بەشێکی گەورەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانەو پێکەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پەیڕەوانی ئاینەکانی ھندۆسی و بوزیدا دەژین.

وادیارە خۆتەقاندنەوەی خێزانی تەکنیکێکی نوێی تیرۆرستانی رێکخراوی داعش بێت بۆ ئەوەی خۆتەقێنەرەوەکانی زۆرترین کەمترین گومانیان لەسەر بێت بۆ ئەوەی لە کارە تیرۆرستیەکاندا زۆرترین قوربانی بکەوێتەوە.


PUKmedia  كوردسات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket