riklam

پێ لەناو كەوشی سالم دا

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2018-05-14
.

.

پێ لەناو كەوشی سالم دا

د.شیركۆ عبدالله‌‌

عەزمی دڵی پڕ شۆرم بۆ دامەنی صەحرایە
مەقصەد تەنها دۆلارە ئەم شەڕ و ئەم هەرایە
+++
دوێنێ لە صەحنی چەمەن دلبەری من هات و چوو
دیسان سەنگەری گۆڕی، نەمزانی بۆچی وا زوو!
+++
گەرچی بە جان و بە دڵ لەم دەرە هەر تۆی دەخیل
كەمینەیەك قەپات و زوربەی میللەتیش زەلیل
+++
توركی پڕ ئەفسوونی چاوی كاری صەد جادوو دەكا
هەركەسێك بگرم بە یار دوای هەفتەیەك شوو دەكا
+++
قووتی رۆحە لێوەكەت یاقووت وەها ئاودار نییە
سەد كاندیدیان بۆ ژماردم یەكێكیان ناودار نییە
+++
چاوەكەت وەختێ بە ئیما مەیلی جامی مەی دەكا
حەشرێكی سەیرە حكومەت دائیم بە ئێمەی دەكا
+++
لەجێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم
وتم ئیشت؟ وتی عەدەد مەسینەم
+++
من دەمێكە خۆ لە خووی یاری قەدیمم شارەزام
بۆیە مەفتون و مەقتولی شیعرەكانی شێخ رەزام
+++
شوعلەوەر نابێ چرای شادی لەبەر بادی فیراق
كەی نەجاتمان دێ لەدەستی باوەپیارەكەی عێراق
+++
حەریصانی ئەمەل هەرگیز بە ئاوی جیفە پڕ نابن
مریشكی سەربەخۆییمان بە سەد ساڵی تر كڕ نابن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket