riklam

كۆمسیۆن: دوور له‌ لایه‌نگری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چووه‌

عیراق 01:43 PM - 2018-05-14
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمسیۆن بێ لایه‌نانه‌ مامه‌ڵی كردوه‌و ئه‌و سیستمه‌ی كه‌ پرۆسه‌كه‌ پێ به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌ هه‌موو پارێزگاكان وه‌ك یه‌كه‌و پرۆسه‌كه‌ش دوره‌ له‌ لایه‌نگری و ساخته‌كاری و فێڵه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 14-5-2018، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌نجامێكیش له‌ خودی كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌رنه‌چێت باوه‌ڕپێكراوو ره‌سمی نییه‌و تائێستاش ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ژمار نه‌كراوه‌.

 هه‌رله‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌دا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند پارێزگایه‌كی تر ته‌واوبووه‌و ئه‌مشه‌و راده‌گه‌یه‌نرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عیراق وه‌ك یه‌ك ئه‌نجامدراوه‌و هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه‌و سیستمه‌كه‌ له‌ هه‌موو پارێزگامانی عیراق وه‌ك یه‌ك وایه‌و وه‌كو یه‌كیش جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش كه‌ هه‌ن سه‌رجه‌میان ته‌واون و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌.

 ئاشكراشیكرد، تائێستا ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ماوه‌و ئه‌نجامه‌كانیان هه‌ژمارنه‌كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، به‌ ته‌نها ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ له‌ كۆمسیۆن ده‌رده‌چن باوڕپێكراو ره‌سمین و ئه‌وانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسیان لێده‌كرێت باوڕپێكراو نین و وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بێ لایه‌نانه‌ پرۆسه‌كه‌ جێبه‌جێكراوه‌و هیچ لایه‌نگیرییه‌كی تێدانه‌كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داوا له‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندبن به‌ رێنمانییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵاوه‌و به‌ زووترین كات پۆسته‌رو ریلامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان لابه‌ن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket