هاووڵاتیان: هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وا روبه‌روی یه‌كێتی بوه‌ته‌وه
ی.ن.ک 12:52 PM - 2018-05-14.
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك و زۆر ناوچه‌ی دیكه، روبه‌روی هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وا و بێ بنه‌ما بوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژاردن وێستگه‌یه‌ك بوو بۆ ده‌رخستنی ئاستی جه‌ماوه‌ری و كاریگه‌ری حزب و لایه‌نه‌كان به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌ستداو ده‌نگی خه‌ڵكیان به‌ده‌ستنه‌هێناو ئاستی جه‌ماوه‌رییان پاشه‌كشه‌ی كرد، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌یان هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌واو بێ بنه‌مایان له دژی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌رپاركردوه‌و مه‌به‌ستیانه شكسته‌كه‌یان به‌و جۆره په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
ده‌نگده‌ران و هاووڵاتیان به گشتی دركیان به‌و هه‌وڵه نه‌زۆك و ناڕه‌وایانه كردوه‌و سه‌ریان سوڕماوه له‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌واو رێكخراوه‌ی له دژی یه‌كێتی به‌بێ هیچ پاساوێكی ڕه‌وا گرتویانه‌ته به‌ر.
عه‌قید حه‌كیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێ پۆلیسی پێنجوێن له لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆز و خه‌مخۆر و نیشتمان په‌روه‌ره بۆیه هه‌ركاتێك حزبه‌كه‌ی هه‌ڵه بكات سزای ده‌دات و هه‌ركاتێكیش كاری باش بكات پاداشتی ده‌داته‌وه بۆیه دوای ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌بوو له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ سڕینه‌وه‌ی خه‌بات و ماندوبونی یه‌كێتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هاته‌وه سه‌رخه‌ت و نه‌یهێشت پلانی دوژمانان و نه‌یارانی سه‌ربگرێت و مێژووی حزبه‌كه‌یان له‌كه‌دار بكات و خه‌باتیان بسڕێته‌وه بۆیه ده‌نگیاندا به‌یه‌كێتی و به ده‌نگه‌كانیان قورسایی یه‌كێتیان سه‌لماند، و ده‌ركه‌وت كه‌به‌بێ یه‌كێتی ته‌رازوی به‌ڕێوه‌بردن و ئازادی دیموكراسی له‌م وڵاته لاسه‌نگه.
ده‌رباز شێرزادی هونه‌رمه‌ندیش له لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: با هه‌موومان رێز له ئیراده‌ی گه‌ل و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگرین، با گیانی برایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزین، چونكه یه‌كێتی روبارێك خوێنی داوه له پێناو خاك و وڵاته‌كه‌ی با رۆحی مام جه‌لال له یاد نه‌كه‌ین كه هه‌میشه هه‌وێنی ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه ژیان بوه ، بیرمان نه‌چێت هه‌موومان كوردین و كورد بون شانازیه.
هه‌روه‌ها ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نوسه‌ر و مامۆستا به PUKmedia ی راگه‌یاند: لەپرۆسەی سیاسی‌دا هەمیشە ئەم دۆخە دێتەپێش کە ئەوانەی دەنگەکانیان کەم دەکات، براوەیان پێقبوڵ نییەو ڕەخنەی لێدەگرن و تۆمەتباری دەکەن بەتەزویرات و گزی.
وتيشى: بەنیسبەت یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، هەموو لایەنەکان نایانەوێت بەهەڵەو ئادائی سیاسی ڕابردووی خۆیاندا بچنەوە کە تەواوی جوڵە سیاسییەکانیان بەدڵی دەنگدەر نەبووە، بۆیە دێن و ڕەخنە لەئاشتبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ دەنگدەرەکانی دەگرن و پێیانوایە یەکێتی گزی کردووە، بەڵام ئەوان بیریان چووە هەموو ئەو دەنگانەی ئێستا لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان هەیانە لەپێشوودا دەنگدەری یەکێتی بوون و دەکرێت ڕۆژێک لەڕۆژان هەربگەڕێنەوەناو یەکێتی و ماڵەگەورەکەی یەکێتی، ناکرێت ئەو دەنگدەرانە تامردنیان موڵکی ئەو لایەنانەبن، لەکاتێکدا زۆربەیان لەڕیزەکانی یەکێتیدا شەهیدو قوربانیانداوە.
راشیگه‌یاند، ڕەخنەی هەموو ئەو لایەنانە بۆ یەکێتی، نیشانەی کەم ئەزموونیانە، ئەگینا هەڵکشان و داکشانی هێزەکانە لەناو پرۆسەی سیاسی‌دا هەبووەو دەشبێت.
ئه‌وه‌شیخسته‌روو، ئەو لایەنانە ڕۆژانێک دەنگە زویرەکانیان برد، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت ڕەخنە لەخۆیان بگرن کە نەیانتوانی وەک پێویست دڵی دەنگدەران ڕابگرن و لەئاست چاوەڕوانییەکانیاندا بن. بۆیە کاتێک ئەو هەموو دەنگدەرە دێتەوەلای یەکێتی، بۆ ئەوان موفاجەئەیەو جگە لەتۆمەت و قسەی بێکەڵ و بێسوود، شتێکیتریان نییە بیڵێن.
رۆژنامه‌نوس عه‌دنان جاف له لیدوانێكدا به PUKmedia ی وت: به‌داخه‌وه هه‌میشه له‌كاتی هه‌ڵبژاردن كێشه دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له كوردستان، هه‌موو كات حزبه دۆڕاوه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر براوه‌كان، بۆیه من ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر یه‌كێتی به ئاسایی ده‌بینم چونكه دۆڕاوه‌كان دۆڕانی خۆیان پێ قبوڵ نیه، به‌ڵام ناتوانن به‌و هاشو هوشه‌ی ده‌یكه‌ن دۆڕنی خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بو پشتگیری یه‌كێتی بكه‌ن به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك چونكه فه‌وتانی كورسیه‌ك لاوازبونی كورده له‌به‌غدا.
وتیشی: هه‌رچه‌نده هیچ هه‌ڵبژاردنێك بێگه‌رد نیه ، یه‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه‌ی یه‌كێتی وه‌فای لایه‌نگرانێتی بۆ مام و سه‌لماندیان ده‌نگدان به یه‌كێتی ده‌نگدانه به مام وه‌ك چۆن هه‌میشه وتویه‌تی ( سه‌فین له بن بێت یه‌كێتی له بن نایه‌ت ) .
هاوكات هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن ره‌نج عوسمان عه‌بدوڵا به PUKmedia ی وت: یه‌كێتی وه‌ك دیاره هێزێكی خاوه‌ن پێشینه‌و مێژووی خه‌بات و هه‌زاران شه‌هیده، بۆیه دروستبونی هێزێك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ره‌س هێنانی مه‌حاڵه یه‌كێتی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی گه‌روه‌یه و سه‌نگ و قورسایی دیاره.
وتیشی: یه‌كێتی حزبێكی دیموكراسیه و بۆیه لایه‌نه‌كان ئه‌و به‌هه‌ل ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ی لێ‌بگرن، هه‌رچه‌ند قسه‌ی پێبوترێت یه‌كێتی دڵی گه‌روه‌یه‌و به‌رگه‌ی هه‌موو شتێكی گرتوه، ئه‌وان له یه‌كێتی ده‌ترسن چونكه خاوه‌نی هێزی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئارام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نوس به PUKmedia وت: ساڵانێکە لایەنەکان داوای ئەوە دەکەن کە سستمی هەڵبژاردن بکرێت بە ئەلیکترۆنی، ئێستا کە کراوە دەڵێن دەبێت بە دەست دەنگەکان بژمێردرێن، یەکێتی کە بە جیاوازیەکی زۆر لە پێش لایەنەکانی دیکەوەیە هۆکارەکەی ئەوەیە کە یەکێتی هەوڵی زۆری داوەو توانی دەنگە زویر بوەکان ئاشت بکاتەوە و توانی دەم و چاوی نوێ بهێنێتە پێشەوە، وە ئەگەر گومانێک لە ئەنجامەکان هەبێت پێم وایە کۆمسیۆن و دادگاکان جێگەی یەکلا کردنەوەی ئەو پرسانەن ئەگینا بە تۆمەت و تەشهیر بەخشینەوە هیچ لە ئەنجامەکان ناگۆڕێت.
سۆزان عه‌زیز هاووڵاتی دانیشتووی شاری سلێمانی له لێدوانێكدا به PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی، چونكه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستكاری ئه‌نجامبكرایه ئه‌وه له هه‌موو عیراق ده‌ستكاری ده‌كرا، خێره بۆ به‌ته‌نها له شاری سلێمانی ئه‌وه رووبدات.
وتیشی: وه‌ك هاووڵاتییه‌ك من پێم وایه ئه‌مه به ئاشكرا غه‌دره له یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت و پێویسته ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ره‌خنه‌ی هه‌یه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه، بزانێت بۆ ده‌نگی نه‌هێناوه، نه‌ك ده‌ستبكات به ته‌شهیرو هێرش بۆ سه‌ر لایه‌نی تر‌و له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بخاته پال یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
راشیگه‌یاند: راسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا ده‌نگده‌ری یه‌كێتی سزای یه‌كێتیدا، به‌ڵام یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی به سیاسیه‌تی خۆیدا چووه‌وه، ئه‌و كات له‌م ده‌نگدانه‌دا ده‌نگده‌رانی متمانه‌یان پێدایه‌وه.
وتیشی: من پێم وایه پێشتر هه‌ندێ لایه‌ن له‌رێگه‌ی به‌ڵێنی خه‌یاڵی بێ بنه‌ما خه‌ڵكی بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خه‌لك به گشتی بۆی ده‌ركه‌وت به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه بێته ده‌سه‌ڵات و به‌ڵنه‌كانی بۆ جێبه‌جێ ناكرێت و په‌شیمان بووه‌ته‌وه ده‌نگده‌ر ئه‌مجاره ئه‌و لایه‌نه‌ی سزادا، بۆیه ئه‌مه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه، ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ش ئێستا له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر یه‌كێتی غه‌دره‌و پێویسته قبوڵ نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نوس تایبه‌ت به PUKmedia وتی: یه‌كێتی به هه‌زاران شه‌هید و زیندانی سیاسی و پێشمه‌رگه هه‌بوه‌و ئه‌و هێزێكی گه‌وره‌ی ساحه‌ی سیاسی كوردستانه و ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌هێناویشێتی به‌به‌راورد به‌و هێزه جه‌ماوه‌ریه‌ی كه هه‌یه‌تی هێشتا كه‌مه.
وتیشی: هێزه سیاسیه‌كانی تر ده‌یانوت یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه شكست ده‌هێنێت به‌ڵام جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئه‌و بۆچونه‌ی پێچه‌وانه كردوه‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی راگه‌یاند، ته‌نانه‌ت وا پێویسته یه‌كێتی هێزی یه‌كه‌م بێت له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان.
ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه مافی خۆی به‌ده‌ستهێناوه.
PUKmedia هاژه باست / زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27