riklam

32 ده‌وڵه‌ت به‌شداری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌ قودس

جیهان 09:25 AM - 2018-05-14
.

.

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 32 ده‌وڵه‌ت به‌شداری مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌ شاری قودس.

 ئه‌مڕۆ 14-5-2018، رۆژنامه‌ی "هائاڕتس" ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌،  سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئیسرائیل له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ بۆ شاری قودس له‌لایه‌ن روسیاو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 32 ده‌وڵه‌ت به‌شداری مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌ قودس.

ئه‌و رۆژنانه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ قودس، بێجگه‌ له‌ وه‌فدی ره‌سمی ئه‌مریكا، هه‌ریه‌ك له‌ ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو جارد كوشنیر هاوسه‌ری و ستیفن منوتشین وه‌زیری دارایی و جۆن سالیفان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو 12 ئه‌ندامی كۆنگرێس به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌بن.

جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌، یه‌كێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ دوای بوونی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئیسرائیل بوو له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ كاردانه‌وه‌ی قورسی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامی به‌گشتی و چه‌ندین وڵاتی تری جیهان لێكه‌وته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان       

545877577.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket