riklam

ئه‌ڵمانیا.. نۆیه‌مین فێستیڤاڵی رۆژی كلتوری كوردی به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 07:36 PM - 2018-05-13
.

.

له‌نێوان رۆژانی 9-12ی نیسانی 2018 له‌شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا نۆیه‌مین فێستیڤاڵی ڕۆژی كلتوری كوردی به‌ڕێوه‌چوو..ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ڕێكخراوی چاندو هونه‌ری كوردی ساڵانه‌ به‌رێوه‌ی ده‌بات و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی تیا نمایشكرا.

له‌و فێستیڤاڵه‌دا جگه‌ له‌نمایشی ده‌واری كوردی و ئه‌و كه‌ره‌سه‌و كه‌لوپه‌له‌ كوردیانه‌ی كه‌ له‌كورده‌واریدا به‌كار هاتون نمایشی هه‌ندێك شوێنه‌واری مێژوویی وه‌ك شورای دیاربكرو عسمه‌ت پاشاو لالشی تیاكرابوو..به‌شداربوان به‌جلی ئاڵو واڵای كوردی و ڕه‌نگه‌ سونبولیه‌كانی كورده‌وه‌ به‌هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و ده‌هۆڵ و زوڕناوه‌ فێستیڤاله‌كه‌یان ڕازانده‌وه‌..هه‌ر له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشی كتێب وخواردنی كوردی كرابوو كه‌ناڵی هه‌رێمی بایه‌ریش ڕاسته‌وخۆ به‌شێكی گواسته‌وه‌و هه‌مان ئێواره‌ش ئاهه‌گی گۆرانی مۆزیكی كوردی به‌به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌هۆڵی ڤیلالیۆنی ناوه‌ندی كلتوری شاره‌وانی نۆرنبێرگ به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا فلمی كوردی و چه‌ند سینمیارێك سه‌باره‌ت به‌كوردو ئاینده‌ی كورد به‌رێوه‌ چوو شایانی باسه‌ چه‌ندین ئه‌ڵمان و خه‌ڵكی بیانی و كوردانی هه‌رچوارپارچه‌ تیایدا به‌شداریانكردبوو..سه‌باره‌ت به‌م میهره‌جانه‌ سه‌رۆكی چاندو هونه‌ری كوردی عه‌لی داڵ به‌ PUKmedia ی وت: ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ چاندو هونه‌ری كوردی پیشانی جیهان بده‌ین له‌م فێستیڤالًًًًَه‌دا كۆنسێرتمان هه‌یه‌ به‌به‌بشداری هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا یه‌ڵدا عه‌باسی و هه‌ڤال ترییۆ له‌ڕۆژی دووه‌مدا سینه‌مای كوردی و پانێلی كراوه‌ی سیاسی و قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كوردی ڕۆژی  سسێهه‌مین و چواره‌میش به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندان كۆنسێرتی كۆتایی به‌رێوه‌ ده‌چێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه‌ په‌یامی كورد بگه‌یه‌نینه‌ دنیا كه‌كورد شان به‌شانی ئازایه‌تی وشه‌ڕكردن له‌دژی تیرۆرو زولم و زۆرو چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان چاندو هونه‌رو خۆشوسیتیشی هه‌یه‌و وه‌ك هه‌موو میله‌تانی دنیا دڵی پڕه‌ له‌ جوانییه‌كانی ژیان و هونه‌رو خۆشه‌ویستی.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا













ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket