riklam

رۆحانی: ئێران ده‌توانێت له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بمێنێته‌وه‌

جیهان 05:26 PM - 2018-05-13
.

.

سه‌رۆكی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێران ده‌توانێت له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بمێنێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا ره‌چاوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.

دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سریلانكا، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێنج وڵاته‌كه‌ی تر واته‌ (به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو روسیاو چین و ئه‌ڵمانیا) سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران، ئه‌وا ئێران له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ده‌مێنێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێچه‌وانه‌ی ھه‌مو رێسایه‌كی ئه‌خلاقییه‌، بۆیه‌ ئێستا چاره‌نوسی رێكه‌وتنه‌كه‌و پابه‌ندبون پێوه‌ی به‌نده‌ به‌ پابه‌ندیی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌و رێكه‌وتنه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت تیایدا ره‌چاوه‌ی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket