riklam

كۆمسیۆن:پێداچوونه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م سكاڵاو تانه‌كان ده‌كرێت

عیراق 03:29 PM - 2018-05-13
.

.

كۆمسیۆن باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێداچوونه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م تانه‌ و سكاڵاكان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 13-5-2018، ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ھه‌ڵبژاردن له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ناڕه‌سمین، چونكه‌ ئه‌نجامی كۆتایی و ره‌سمیی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نھا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

ھه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌نووسییه‌دا، مه‌عن ھیتاوی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆمسیۆن پێداچوونه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و تانه‌و سكاڵایانه‌ ده‌كات كه‌ لیست و قه‌واره‌كان له‌چوارچێوه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا تۆماركراون.

PUKmediaئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket