riklam

كاندیده‌كانی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاشكراده‌كرێت

جیهان 03:03 PM - 2018-05-13
.

.

لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ناوی كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاند: كه‌ یه‌كێكیان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆكی ھه‌ده‌په‌یه‌.

ئه‌مڕۆ 13-5-2018، لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا لیستی ناوی كاندیده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانی به‌شدار له‌ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ مانگی حوزه‌یرانی داھاتو ئه‌نجام بدرێت.

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌، پێنج كاندید له‌ حزب و ھاوپه‌یمانی جیاواز به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كاندیدی ھاوپه‌یمانی (گه‌ل) كه‌ پێكدێت له‌ ھه‌ر سێ حزبی دادو گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌ھه‌په‌) و (یه‌كێتیی گه‌وره‌).
دوای ئه‌و، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په‌) دێت كه‌ ته‌نھا كاندیدی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌یه‌ كه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ كه‌مپینی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

پاشان، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌ھه‌په‌) دێت كه‌ ناوی محرم ئه‌نجه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 53 ساڵه‌و پسپۆڕی زانستی فیزیایه‌. یه‌كێكی تریش له‌ كاندیده‌كان خانمێكه‌ به‌ ناوی میرال ئه‌كشنار كه‌ كاندیدی حزبی (خێر) ی تازه‌ دامه‌زراوه‌.

كاندیدی پێنجه‌میش بریتیه‌ له‌ كاندیدی حزبی سه‌عاده‌تی ئیسلامی به‌ ناوی تیمیل كه‌ره‌موڵڵا ئوغڵۆ كه‌ پێشتر ئه‌و حزبه‌ ھیچ كاتێك نه‌یتوانیوه‌ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بھێنێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی ببێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket