riklam

ھاوپه‌یمانی نه‌سر واده‌ی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێ ئاشكراده‌كات

عیراق 02:51 PM - 2018-05-13
.

.

ھاوپه‌یمانی نه‌سر رایگه‌یاندوه‌: دوای پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكده‌ھێنرێت.

عه‌باس به‌یاتی سه‌ركرده‌ی ھاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند: دوای پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق پێكده‌ھێنرێت.

به‌یاتی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ھاوپه‌یمانی نه‌سر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌ده‌ستھێناوه‌و ھێڵی سووری بۆ ھیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه‌ له‌دانوستانه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تداو ئاماده‌یه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ھاوپه‌یمانێتی و لایه‌نه‌كاندا بكات.

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی نوێی عیراق حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌بێت و پێكھێنانی ھاوپه‌یمانی له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ ڕه‌چاوكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ موحاسه‌سه‌ ده‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket