riklam

عادل لامی یاریكردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌دور ده‌زانێت

عیراق 10:39 AM - 2018-05-13
.

.

سه‌رۆكی پێشوتری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق ، یاریكردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌دورده‌زانێت.

عادل لامی سه‌رۆكی پێشوتری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق، ئه‌گه‌ری یاریكردن به‌ ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن زۆر كه‌مه‌ و ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان دروست بكات، به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن و زیادكردنی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌.

وتیشی: ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌كارهێنراون زۆر وردن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی كارمه‌ندان بكرێت كه‌ئه‌گه‌ری لایه‌نگریان بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌بێت.

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌نێردرێت بۆ داتابه‌یس له‌باره‌گای كۆمسیۆن بۆ به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كان.
 
PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket