riklam

كۆمسیۆن: ده‌نگۆی ساخته‌كاری بنه‌مای راستی نیه‌

عیراق 09:48 AM - 2018-05-13
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ رودانی ساخته‌كاری ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ پشتبه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و لۆجیكی نابه‌ستن.

له‌و باریه‌وه‌ ریاز به‌دران به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌لێدوانێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح به‌ڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ یاریكردن به‌ ئه‌نجام یاخود ساخته‌كاری ده‌كه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نیه‌ و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێت كارته‌كانی تێكه‌ڵاو بكه‌ن و رای گشتی بشێوینن.

داواشی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد رێز له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگرن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌وی رابردوو رێكیخستبوو، سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی رایگه‌یاندو وتی: كۆی به‌شداربوانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌یشتوه‌ته‌ 10 ملیۆن و 840 هه‌زار و 989 ده‌نگده‌ر له‌ كۆی 24 ملیۆن عیراقی كه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانیش به‌دران وتی:  له‌كۆی 92%ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران كه‌ بریتیه‌ له‌داتای 51 هه‌زار وێستگه‌، رێژه‌ی ده‌نگدان 44.52 بوه‌.

وتیشی: نزیكه‌ی 4300 وێتسگه‌ی هه‌ڵبژاردن ماون كه‌ئه‌نجامه‌كانیان ده‌گه‌نه‌ كۆمسیۆن.

رونیشیكرده‌وه‌، كۆی به‌شداروبان له‌ ده‌نگدانی گشتی 9 ملیۆن و 952 هه‌زار و 264 ده‌نگده‌ر بوه‌و له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیشدا 709 هه‌زار و 396 ده‌نگده‌ر بوه‌ هاوكات كۆی به‌شداربوان له‌ ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ 179 هه‌زار و 329 ده‌نگده‌ر بوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket