riklam

كۆریای باكوور وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ناو ده‌بات

جیهان 09:36 AM - 2018-05-13
.

.

کۆریای باكوور ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ جارێكی تر تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام نادات ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی له‌ناو ده‌بات.

حكومه‌تی كۆریای باكوور به‌ ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند: له‌پێناو پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ تاقی نه‌كردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ ئه‌تۆمییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و داموده‌زگایانی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه‌ له‌ناو ده‌بات. ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی كۆریای باكوور دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی 12 ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ سه‌نگافوره‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket