riklam

هه‌شت تیرۆریستی داعش بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت

جیهان 09:25 AM - 2018-05-13
.

.

دادگای تاران بڕیاری له‌سێداره‌دانی هه‌شت تیرۆریستی داعشی ده‌ركرد.

غه‌زه‌ن فه‌ڕ ئابادی سه‌رۆكی دادگاكانی شۆڕش له‌ تاران ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌شت تیرۆریسته‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌ و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.

وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ پێشتر هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران و دواتریش هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر مه‌زاری رابه‌ری كۆچكردووی ئێران .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ 20 ڕۆژ ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ كه‌ تاوانباران تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ بده‌ن و پاش ئه‌وه‌ی كه‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان په‌سه‌ندی كرد بڕیاره‌كه‌ ده‌چێته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ واحد مركزی خبر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket