riklam

كۆمسیۆن: هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان بكات

عیراق 11:10 PM - 2018-05-12
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ لایه‌نێك له‌ سلێمانی یاری به‌ ده‌نگه‌كان نه‌كردوه‌و كۆده‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ پارێزراوه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنه‌كه‌ ئاشكرایانكرد، كه‌ رێژی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایاردا له‌ 44% بووه‌و رایانگه‌یاند: به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له‌ هاككردن یاخود ده‌ستوه‌ردان كراوه‌.

راشیانگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ هه‌ندێك كه‌ناڵه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گومان له‌سیستمه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌و ته‌ئكدیشیانكرده‌وه‌ كه‌ سیستمه‌كه‌ پارێزراوه‌و ناتوانرێت ده‌ستكاری بكرێت و ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان  كه‌ له‌ 48 سه‌عاتی داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت رای دته‌واوی ده‌نگده‌ران ده‌بێت.

وتیشیان: له‌ 92% ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌و دووباره‌ به‌راورد ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان باوڕپێكراوبن و روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌نجامانه‌ی كه‌ لایه‌ن بریكاری لایه‌نه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ناره‌سمین.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket