riklam

ئه‌مریكا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق ده‌كات

عیراق 09:47 PM - 2018-05-12
.

.

ئه‌مریكا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌لی عیراق ده‌كات و به‌ قۆناغێكی گرنگ و نوێی پرۆسه‌ی سیاسی وه‌سفده‌كات و داواشده‌كات به‌ پێی ده‌ستورو له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ به‌شداری پێكهاته‌كان و به‌ ته‌وافوفی سیاسی به‌زووترین كات حكومه‌تی نوێی عیراق پێكبهێنرێت.

 ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌:      

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو تێیدا هاووڵاتییان له‌ هه‌موو گروپه‌ ئاینی و ئیتنییه‌كان له‌ هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ به‌ ئاواره‌كانی ناوخۆشه‌وه‌ ده‌نگیان داو به‌ ئازادی نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد.

له‌مه‌ودوا ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان ئه‌ركێكی گرنگیان له‌سه‌ر ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌واو كه‌ بتوانێت خواست و پێداویستییه‌كانی هه‌موو خه‌ڵكی عیراق دابین بكات و هه‌وڵبدرێت هه‌رچی زووتره‌ له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌پێی ده‌ستور كاری جدی بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و تابتوانرێت عیراق به‌ره‌و پێشه‌وه‌و دواڕۆژێكی پرشنگدارترو گه‌وره‌تر ئارامترو گه‌شه‌كردو هه‌نگاو بنێت.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌ركردایه‌تی عیراق بكات بۆ گه‌یشتن به‌ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی دورودرێژو بێ كۆتایی له‌ هاوكاری كردنی یه‌كترو دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌نێوان هه‌رداوو وڵاتدا، كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی بێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنێك و له‌ چوارچێوه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ چه‌سپاندنی ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌و گه‌شه‌پێدانی عیراق له‌ هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket