riklam

په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن

ی.ن.ک‌‌ 08:56 PM - 2018-05-12
.

.

په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جه‌ماوه‌ری به‌ ئه‌مه‌كی كوردستان.
به‌خۆشحاڵیه‌وه‌، پرۆسه‌ی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌بێ هیچ چه‌شنه‌ ڕووداوێكی نه‌خوازراو، كۆتایی هات له‌دوا ئه‌نجامدا، ئه‌زموونی دیموكراسی و گه‌لی كوردستانه‌مان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، سه‌ركه‌وتین و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش شانازیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان و گه‌له‌كه‌مان.

 به‌م بۆنه‌ مێژوویه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌كاتێكدا ئه‌و په‌ڕی سوپاسی خه‌ڵك و هه‌موو كه‌ناله‌كانی ڕاگه‌یاندن و قه‌واره‌ سیاسیه‌كان ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا، داوا ده‌كه‌ین، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌ دلێره‌كان، خۆشحاڵی سه‌ركه‌وتن، له‌م پرۆسه‌یه‌دا،ته‌نهاو ته‌نها، به‌خۆشی و خۆشحاڵی ده‌ربڕین، ڕابگه‌یه‌نن، نه‌ك به‌ته‌قه‌و هیچ جۆره‌ ڕه‌فتارێكی ناشارستانی.

یه‌كێتی، جارێكی تر پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ كوردو كوردستان و دڵسۆزان و پشتوانانمان ده‌كات. وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانیشی، ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه‌وا: ململانێی هه‌ڵبژاردن، كۆتایی هات وا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش ده‌زانین. ده‌مێنێته‌وه‌ جه‌خت بكه‌ینه‌وه‌ كه‌:

باهه‌موو لایه‌كمان گیانی یه‌ك هه‌ڵوێستی و كوردایه‌تی و به‌دیهێنانی مافه‌ دیموكراسی و ده‌ستورییه‌كان بكه‌ینه‌ ڕێبازی نوێی برایه‌تی و سیاسیه‌تی مه‌ده‌نیانه‌.
یه‌كێتی به‌لێن ده‌ده‌ین كه‌، باوه‌شی خۆشه‌ویستی و هاوكاری بۆ هه‌موو لایه‌ك بكاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ڕێزو خۆشه‌ویستی

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
شه‌وی 12/13-5-2018

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket