riklam

ئه‌ڵمانیا به‌لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆنی توركی تۆمه‌تبار ده‌كرێت

جیهان 04:14 PM - 2018-05-12
.

.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی، په‌رله‌مانتار "مسته‌فا ئوغلۆ" له‌سه‌ر لیستی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به‌ پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی توركی له‌ ئه‌ڵًمانیا تۆمه‌تبار كردو له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ركه‌وتنی به‌رپرسانی توركی له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیادا كه‌ بڕیاره‌ له‌ 24ی حوزه‌یرانی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ڕێگه‌ به‌ به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنی توركی ده‌دات كه‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. پێشیوایه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نها له‌سه‌ر پارتی دادو گه‌شه‌پێدان دانراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو كردووه‌ له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌ڵمانیدا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی توركیاوه‌ به‌شداریان كرد له‌ هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی بۆ هه‌مواری ده‌ستووری توركی.

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپی له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وتی: ئه‌و بڕیارانه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌گرێته‌وه‌و به‌ته‌نها له‌سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی توركی نیه‌.

له‌ ئه‌ڵمانیا 1.4 ملیۆن هاووڵاتی توركی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر لایه‌نگرانی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان و پارتی دیموكراتی گه‌لان و چه‌پ و ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامیدا.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
س: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی، دۆیتچه‌فیللـه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket