riklam

ئەڵمانیا.. دەنگدان بۆ سەعات ٩ی شەو درێژکرایەوە

جیهان 05:31 PM - 2018-05-11
.

.

رێکخستن و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیەنراوێك لەئەڵمانیا بۆهەڤاڵان و دۆستان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوەوەی ووڵات بڵاودەكەنەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە هاتووە، پرۆسەی دەنگدانی دەرەوەی وڵات بەتایبەتی ئەڵمانیا ئەو ڕاستیەی سەلماند کە پرۆسەکە کەمێک کێشەو ئاستەنگی تەکنیکی تێدایەو دەنگدەر لەبەردەم ئامێرەکانی دەندگاندا پێویستی بەوەخت هەیە بۆیە زۆر گرنگە ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگ پێش نیوەڕۆ بۆ دەنگدان لەبەردەم بنکەکان ئامادەبن سەرنجیشتان بۆ ئەوەڕادەکێشین دواکەوتنتان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم دەنگدەری یەکێتیداو نەیارانی لیستی ١٦٢ سودی لێ دەبینن بۆیە گرنگە خۆڕاگرانە ئەو کێشانە تێپەرێنن.

راشیگەیاندووە:لەبەر ئەوەی دووەمین رۆژی دەنگدان لەئەڵمانیا رۆژی کارکردنەو پشوو نیە ئەمەش دەرفەتی دەنگدانی لەبەردەم دەنگدەردا کەمکردووەتەوە بۆیە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بازنەی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، دووەمین رۆژو کۆتا ڕۆژی دەنگدان لەکاتژمێر شەشی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر ٩ی درێژکرایەوەو ئەنجامەکانیش رۆژی شەممە ١٢ی نیسان لەگەڵ کۆی دەنگەکانی وڵاتدا ئاشکرا دەکرێت.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket