PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئامارو داتاكان: یەكێتی لە خزمەتگوزاریشدا هەر یەكەمە


10/5/2018 12:27:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بەپێی ئامارو داتاو ژمارەكان كە پشتیان بەڕاپۆرتەكانی هەریەك لە دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەزگای ناوەندیی ئاماری عیراق‌و وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەستووە، ئەو راستییە زیاتر دەسەلمێنرێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبواری خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا لەسەرجەم سێكتەرە جیاوازەكاندا هەر یەكەمە.

وەكو ئەركێكی سەر شانی خۆی‌و پشتبەستوو بە متمانەی لەبن نەهاتووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، خزمەتگوزارییەكی زۆرو زەوەندی پێشكەشی هەموو ناوچەو چین‌و توێژەكان بەبێ جیاوازی كردوە.

پارێزگای سلێمانی گەورەترین پارێزگایە لەعیراقدا لەڕووی ژمارەی یەكەی كارگیڕییەوە، بەجۆرێك پێكدێت لە: 16 قەزا، 46 ناحیە، 67 شارەوانی‌و دوو هەزارو 248 گوند.

ئامارە گشتیەكانی پارێزگاری سلێمانی

ئەم ژمارانەی خوارەوە ئاماژەیەكە بەو خزمەتگوزارییانەی كە لەسنووری پارێزگای سلێمانی‌و بەدرێژایی حوكمڕانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە وەك ئەركێكی خەمخۆرانە پێشكەشی دانیشتووانی سنوورەكە كراوە.

* 113 هەزار پارچە زەوی دابەشكراوە بەسەر چین‌و توێژەكان.

* 32 هەزار خانووی حكومی تاپۆكراوە لەسەر نیشتەجێبووەكانی.

* 96 هەزار خێزان سلفەی عەقاری وەرگرتووە.

* (29%)ی گوندنشینان خانوی كۆنكرێتی خۆیان دروستكردووە.

* لەساڵی 1991، 132 هەزار خانووی پاریزگای سلێمانی روخێندرابوو.

* 2248 گوند ئاوەدانكراوەتەوە، 2576 گوند خاپوور كرابوو.

* سلێمانی 28 ناحیەی هەبوو، 24 ناحیە رووخابوو، 4 ناحیە مابوو، ئێستا 46 ناحیەی هەیە.

* (5) قەزای سلێمانی وێرانكرابوو (دوكان، هەڵەبجە، پێنجوێن، شارباژێر، پشدەر)، ئێستا سلێمانی 16 قەزای ئاوەدانی هەیە.

* ئێستا تەنها لە (12%)ی خێزانەكانی دانیشتووی سلێمانی خاوەن یەكەی نیشتەجێبوون نین.

* سلێمانی یەك باخچەی هەبوو ئەویش باخی گشتی بوو، بەڵام ئێستا 576 باخچەی هەیە.

* نۆژەنكردنەوەی 365 كیلۆمەتر لە ئاوەڕۆی سلێمانی بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دۆلار.

* راكێشانی دوو هەزارو 300 كیلۆمەتر بۆری ئاوی خواردنەوەی تازە.

* سلێمانی 682 خوێندنگای هەبوو، حكومەتی پێشووی عیراق 301 خوێندنگای رووخاندبوو، ئێستا سلێمانی 2237 خوێندنگای هەیە.

* سلێمانی 227 نەخۆشخانەو بنكەی تەندروستی هەبوو، 117 دانەیان خاپوور كردبوو، ئێستا 605 نەخۆشخانەو بنكەی تەندروستی هەیە.

* رووبەری سلێمانی 54كم دووجابوو، بەڵام ئێستا 474 كم دووجایە.

دیموگرافیا

ژمارەی دانشتوانی پارێزگای سلێمانی لەساڵی 2018، دوو ملیۆن‌و 345 هەزارو 522 كەسە‌و تێكڕای قەبارەی خێزانیش پێنج كەسە، رێژەی شارنشین (83%)یە. وەك ئەوەی لە یەكێك لەخشتەكاندا ئاماژەی بۆ كراوە.

گەشەپێدانی بواری مرۆیی

گەیشتن بە نیشانەكانی گەشەپێدانی هەزارەی تایبەت بەگەشەپێدانی مرۆیی: لەساڵی 1990 بە بەردەوامی‌و دوای (10) ساڵ‌و بەتایبەت لەساڵی 2000، (189) وڵات لە لوتكەی كۆبوونەوەی جیهانی هەشت، نیشانەی گەیشتن پێی داڕێژرایەوەو ناوی لێنرا گەیشتن بە نیشانەكانی گەشەپێدانی هەزارە (Millennium Development Goals, MDGs) تاكو ساڵی 2015 كە بریتین لە: نەهێشتنی هەژاریی قوڵ‌و جێبەجێكردنی خوێندنی سەرەتایی‌و یەكسانی لەنێوان نێرو مێ بەتواناكردنی ژنان‌و كەمكردنەوەی مردنی منداڵان‌و باشكردنی تەندروستی دایك‌و بەگژاچوونەوەی ڤایرۆسی ئایدزو نەخۆشیەكانی تر، پاراستنی ژینگەو لەكۆتاییدا هەماهەنگی جیهانی لەپێناوی گەشەپێدانی مرۆیدا.

یەكێتی‌و خۆشگوزەرانی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەتەواوی سێكتەرەكانی ئابووری‌و بازرگانی‌و گەشتیاری‌و پیشەسازیی‌و خۆشگوزەرانیدا خزمەتێكی بەرچاووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردوەو بەپێی خشتەكانی ژمارە (1 – 2 – 3 – 4 – 5 – 6)، لەساڵی 2004ەوە لەبوارەكانی (پێدانی پێشینەی هاوسەرگیریی، پێشینەی خانووبەرە، پێشینەی پیشەسازی‌و كشتوكاڵی، بەخشینی هاوسەرگیری شەهیدو ئەنفال، ژینگە‌و سەوزایی

ئاسایش و سەقامگیری پاریزگای سلێمانی

لە ساڵانی 1993 بۆ 2003 زۆرترین ژمارەی تاوان لەهەرێمی كوردستان بە سلێمانیشەوە بریتی بوو لە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست، بەڵام لەساڵانی 2003 بۆ 2013 زۆرترین ژمارەی تاوان لەبواری دزیكردن‌و خراپ بەكارهێنانی مۆبایل‌و رووداوی هاتوچۆ بووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە تاوانەكانی ساڵانی 2003 بۆ 2013 بەشێكی زۆری پەیوەستە بە خۆشگوزەرانی ژیانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانیەوە، بە پێی ئامارەكان رێژەی كوشتنی بە ئەنقەست 200% كەمی كردووە.

ئامارەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە تێكڕای تاوانی رۆژانەی هەرێمی كوردستان بە سلێمانیشەوە زۆر كەمە بە بەراورد بە زۆر لەوڵاتانی جیهان، بۆ نموونە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی چیك 10 ملیۆن كەسەو دوو هێندەی ژمارەی دانیشتووانی كوردستانە، بەڵام تێكڕای تاوانی رۆژانە لەوڵاتی چیك 900 تاوانە لەبەرامبەردا تێكڕای تاوانی رۆژانە لە كوردستان تەنها 50 تاوانە.

كەرتی گەشتیاری

هاوشێوەی هەموو سێكتەرەكانی دیكە، لەسنووری پارێزگای سلێمانی گرنگیەكی زۆر بە بواری برەودان بەكەرتی گەشتوگوزار دراو و ئامارەكان دەریدەخەن كە ژمارەی هۆتێل‌و میوانخانەكانی سنووری پارێزگاكە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیانكردوە.

بەپێی ئامارو داتاكانی تایبەت بە ژمارەی هۆتێل لەسنوورەكە، لەئێستادا پلەبەندی میوانخانەكان بەپێی ئەستێرەی گەشتیاری بەمشێوەیەیە: 67هۆتێلی یەك ئەستێرە، 61 هۆتێلی دوو ئەستێرە، 43 هۆتێلی سێ ئەستێرە، 12هۆتێلی چوار ئەستێرە، شەش هۆتێل پێنج ئەستێرە.

هاوكات ژمارەی میوانخانەو گوندە گەشتیارییەكان بەمجۆرەن: 37 گوندی گەشتیاری، چوار هەزارو 343 ژوور، 312 خواردنگە، شوێنی نۆ هەزارو 927 خێزان.

بواری پیشەسازیی

ئەوەش روونكراوەتەوە، كە لە (48%)ی هەموو پیشەسازیی عیراق دەكەوێتە هەرێمی كوردستانەوە كە (30%)ی ئەو رێژەیە دەكەوێتە شاری سلێمانییەوە بۆ نموونە: پێنج كارگەی چیمەنتۆ، چوار كارگەی ئاسن، پێنج كارگەی ئاوی خواردنەوە، دوو كارگەی خشتی پێشكەوتوو، هەروەها بە سەدان كارگەی مامناوەندو بچووك هەیە كە لەكاركردن بەردەوامن.

بواری كشتوكاڵ‌و ئاژەڵداری

بەپێی بڵاوكراوەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، كۆی زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ بەدۆنم لەپارێزگای سلێمانی بریتییە لە دوو ملیۆن و 496 هەزارو 644 دۆنم، زەوی بەراوی كشتوكاڵی 286 هەزارو 715 دۆنم، رۆبەری زەوی چێنراو بەدۆنم لەكۆی گشتی بریتییە لە ملیۆنێك‌و 825 هەزارو 730 دۆنم، ژمارەی مەڕ لەپارێزگای سلێمانی ملیۆنێك‌و 816 هەزارو 859، ژمارەی بزن 563 هەزارو 618، ژمارەی مانگا 184 هەزارو 246، ژمارەی گامێش سێ هەزارو 815، ژمارەی هۆڵی پەلەوەر 526، ژمارەی خانووی پلاستیكی سێ هەزارو 70، ژمارەی حەوزی ماسی 344، ژمارەی كورەی هەنگ 67 هەزارو 465، ژمارەی بیری ئیرتیوازی دوو هەزارو 100 بیر.

كارو چالاكییەكانی وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان (2014 – 2018)

لەماوەی چوار ساڵدا وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان چەندین خزمەتگوزارییان پێشكەشی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان كردوە كە بەپێی ئامارە رەسمیەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:

* چارەسەركردنی 185 برینداری چەكی كیمیایی بەبڕی 373 ملیۆن دینار.

* مینحەی مانگانەی 970 بەركەوتووی چەكی كیمیایی بەبڕی 380 ملیۆن دیناری مانگانە. * دروستكردنی دۆسیە بۆ 8 هەزار هاووڵاتی برینداری چەكی كیمیایی.

* پەسەندكردنی ناوی 321 كەس لە تاقانەكانی ئەنفال‌و پێدانی مینحەی مانگانە.

* پاكسازی كردنی لیستی شەهیدان.

* پێدانی 15200 پارچە زەوی بە كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و بەركەوتەی چەكی كیمایی.

* خەرجكردنی بڕی چوار ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەركردنی 4500 نەخۆشی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و بەركەوتەی كیمیایی لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان.

* خەرجكردنی بڕی 15 ملیۆن دۆلار بۆ 4000 خوێندكاری كچ‌و كوڕی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و بەركەوتەی كمیایی بەمەبەستی خوێندن لەزانكۆ ئەهلییەكان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێم.

* رەزامەندی وەرگرتنی حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی 7716 پارچە زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی.

* ئاراستەكردنی نوسراو بۆ پێدانی 12554 پارچە زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان.

* بۆ ساڵی 2018 خەرجكردنی بڕی 500 هەزار دۆلار بۆ گرتنی كورسی خوێندن بۆ كچ‌و كوڕی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان.

* رەزامەندی حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی 3400 پار چەزەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و جینۆساید.

* پێدانی 17116 خانوو بە كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و بەركەوتەی كیمیایی.

* پێدانی 454 شوقە بۆ كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفاكراوان‌و بەركەوتەی كیمیایی.

* بڕینەوەی مینحە بۆ 5155 زیندانی سیاسی بە بری 2.5 ملیار دینار.

* ئامادەكردنی دۆسێیە بۆ 15500 زیندانی سیاسی بۆ حكومەتی عیراق.

* هەڵدانەوە 65 گۆڕی بەكۆمەڵ‌و هێنانەوەی روفاتی 2436 شەهید بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان.

* چارەسەركردنی تەندروستی لە نەخۆشخانە حكومییەكان بۆ 70000 كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و بەركەوتەی كیمیایی.

كارو چالاكی‌و پڕۆژەكانی هەڤاڵ عومەر فەتاح لەكابینەكانی حكومەت (2004 – 2009)

08989.jpg

پڕۆژەی خزمەتگوزاری

لەسەردەمی كابینە حكومیەكانی هەڤاڵ عومەر فەتاح لەكابینەكانی حكومەت (2004 – 2009)، سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراو جۆر لەسنووری پارێزگای سلێمانی ئیدارەكانی گەرمیان‌و راپەڕین و تەنانەت پارێزگای كەركوك جێبەجێكراون، ئەمەش بەشێكە لەئاماری ئەو پڕۆژانەی كە لەسەردەمی ئەودا بنیادنراون‌و ئێستا هاووڵاتیان بەچاوی خۆیان دەیبینن:

* دوو سایدی دوكان – سلێمانی

* (30) كۆگای خۆراك بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ لە پیرەمەگرون

* باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی

* باڵەخانەی دادگای سلێمانی

* باڵەخانەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی

* نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی

* تونێلی ئەزمەڕ

* كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەبری 270 ملیۆن دۆلار

* هێڵی دووەمی ئاوی خواردنەوەی دوكان – سلێمانی.

* تۆڕی ئاوی هەڵەبجە.

* تۆڕی ئاوی كەلار.

* تۆڕی ئاوی رانیە.

* تۆڕی ئاوی قەڵادزێ.

* تۆڕی ئاوی كۆیە.

* دروستكردنی (400) خوێندنگەو نەخۆشخانە.

* نوێكردنەوەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای سلێمانی بەبڕی ملیارێك دۆلار.

* (400,000) مەتر دووجا قیرتاوكردنی شەقامەكانی سلێمانی.

* دروستكردنی یاریگای هەڵەبجە.

* جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی ناحیەی شۆڕش‌و قیرتاوكردنی رێگاوبانی ئەو ناحیەیە.

* دروستكردنی (578) خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەشاری هەڵەبجە.

* دروستكردنی (101) خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان لەكەلار.

* دروستكردنی (100) شوقە بۆ كەسوكاری شەهیدان لەشاری سلێمانی.

* دروستكردنی (600) خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان لەچەمچەماڵ.

* دروستكردنی (400) خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان لەناحیەی رزگاری (كەلار).

* دروستكردنی (800) بۆ كەسوكاری شەهیدان لە شاری هەولێر.

* دروستكردنی (70) خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان لەشاری دهۆك.

* دروستكردنی (5,000) خانوو بۆ كوردەكانی شاری كەركوك.

* رێگای دووسایدی سلێمانی – عەربەت.

* دروستكردنی پردەكانی (خەسرەوخاڵ – رەووف بەگ – بەرزەپردی دووڕیانی سەرچنار).

* دروستكردنی پاڵاوگەی بازیان.

* دروستكردنی وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ.

* دروستكردنی پردی (ڕەمكان) لە رانیە – مەرگە.

* دابینكردنی بڕی (20) ملیۆن دۆلار بۆ زانكۆی ئەمریكی.

* دابینكردنی سلفەكانی عەقارو هاوسەریی.

* دابینكردنی بڕی (50) ملیۆن دۆلار بۆ بانكی كشتوكاڵی.

* دابینكردنی بڕی (50) ملیۆن دۆلار بۆ بانكی پیشەسازی.

* دروستكردنی 5000 خانووی بۆ خێزانە كوردەكانی كەركوك لەناوچەی شۆراو و شوێنەكانی تر.

یەكێتی لە 15 ساڵی رابردوودا هەموو ساڵێك بە نزیكەیی 50 ملیۆن دۆلاری لە بودجەی حكومەتی هەرێم تەرخان كردووە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شاری كەركوك، ئیوەی حیزبەكانی تری كوردستان چیتان بۆ كەركوكیەكان كردووە؟.

یەكێتی 2000 مامۆستای لەسەر بودجەی حكومەت لە كەركوك دامەزراندووە بۆ خوێندنی كوردی بۆ هێشتنەوی كەركوك وەك شارێكی كوردستانی، ئایا ئەمە كوردایەتی نییە؟ بەڵێ كوردایەتیە، ئێوە چیتان كردووە؟ بەدڵنیایی هیچ، بۆیە مافتان نییە داوای دەنگیان لێبكەن. دڵنیابن دەنگتان نادەنێ‌.

بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاپۆكردنی سەرجەم خانووە بێ تاپۆكانی هەرێم

تاپۆكردنی خانووەكانی سلێمانی

بە ئیمزای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو خانووە نیشتەجێبوانەی كە دەكەونە سنووری گوندەكانەوە تاپۆ دەكرێن كە تەنها لەسنووری شارەوانی سلێمانی 25 هەزار خێزان سودمەند دەبن.

خانووەكانیش بەپێی ماستەرپلانی سلێمانی دەكەونە (قولە رەیسی، قڕگە، مەلا داودە، كانی بەردینە، كەنەسورە‌و كانی گۆمە) كە ئێستا بوونەتە بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی‌و ساڵانێكە كێشەی تاپۆیان هەیە.

675656.jpg

تاپۆكردنی خانووەكانی هەڵەبجە

بەبڕیارێكی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كێشەی خانوو زەوییە بیتاپۆكانی پارێزگای هەڵەبجە چارەسەركرا، كە ماوەی زیاتر لە 70 ساڵە یەكێكە لەكێشەكانی ئەو پارێزگایە، بەو هەنگاوەش پڕۆسەی ئاوەدانی‌و گەشەكردنی زیاتر روو لەپارێزگاكە دەكات. ئەمەش چەند داتاو راستیەكە لەبارەی سوودمەندبووانی پارێزگای هەڵەبجە لەو بڕیارەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم: تەنها لەسنوری قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەدا (25) هەزار خێزان سوودمەند دەبن، هەردوو گەڕەكی سەروەرانی (1 و 2) كە ژمارەیان (570) خانووە بێ بەرامبەر تاپۆ دەكرێت، لەناحیەی خورماڵیش كە دابەشبووە بەسەر (5) گەڕەكدا نزیكەی شەش هەزار خانوو و زەوی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێت، لەسنوری شارەوانی ناحیەی بیارەشدا بڕیارەكە 500 خانوی بێتاپۆ دەگرێتەوە، لەسنوری شارەوانی شارەدێی تەوێلەشدا (750) تۆماركراو ئامادەیە بۆ تاپۆكردن، بەڵام لەئەنجامی جێبەجێكردنی كاركردن بەپێی نەخشەی بنەڕەت ئەوا شەش هەزار خانوو لەسنوری تەوێلەدا سودمەند دەبێت، بەپێی بڕیاری تاپۆكردنی خانووەكان خەمڵاندنی (1م دووجا) كە روبەرەكەی تا ( 225م دووجا ) بێت نرخی (1م دووجا) بە سێ هەزار دینار تا (7500) دینار تاپۆدەكرێت،

هەر داهاتێكیش لە ئەنجامی تاپۆكردنی خانوو و زەوییەكانی سنووری پاریزگای هەڵەبجە بەدەست دێت جارێكی تر لەسنووری شارەوانیەكانی هەر ناحیەو شارێكدا بۆخۆی‌و بۆ پڕۆژەكانی خەرج دەكرێتەوە.

تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكانی دهۆك

بەپێی بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، كێشەی موڵكداری شەش هەزارو 964 خانوو یەكلادەكرێتەوە لەدهۆك. بەشێوەیەك لە سنوری قەزای ئاكرێ‌و ئامێدیش نزیكەی پێنج هەزار خانوو تاپۆ دەكرین.

تاپۆكردنی خانووەكانی گەرمیان

لەسنوری ئیدارەی گەرمیانیش بەفەرمانی ژمارە 328 كە لە 18/1/2018 دەرچووە سەرجەم ئەو زەوی‌و موڵكانەی تاپۆیان نییە تاپۆدەكرێن‌و كۆی گشتی ئەو خێزانانەشی كە لەو فەرمانەی قوباد تاڵەبانی سودمەند دەبن، بریتییە لە 19 هەزارو 810 خێزان.

لەكەلار لە 13 گەڕەكدا دوای 20 ساڵ چاوەڕوانی 10 هەزار خانوو تاپۆ دەكرێن، لە رزگاری لە 15گەڕەكدا دوای 29 ساڵ چاوەڕوانی 7500 خانوو تاپۆ دەكرێن، لە باوەنور لە شەش گەڕەكدا دوای 80 ساڵ چاوەڕوانی 1200 خانوو تاپۆ دەكرێن، لەسەرقەڵا لەگەڕەكێكدا دوای 20 ساڵ چاوەڕوانی 110 خانوو تاپۆ دەكرێن، لە دەربەندیخانیش بە فەرمانی ژمارە 1123 كە لە 8/3/2018 لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە دەرچوە لە 20 گەڕەكدا دوای 30 ساڵ چاوەڕوانی 4878 خانوو تاپۆ دەكرێ.

تاپۆكردنی خانووەكانی كۆیە

لەقەزای كۆیە بە فەرمانی ژمارە 1267 كە لە 26/3/2018 دەرچووە، لە 12 گەڕەكدا دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی نزیكەی هەشت هەزار خانوو و موڵك تاپۆ دەكرێن.

تاپۆكردنی خانووەكانی ئیدارەی راپەرین

بەفەرمانی ژمارە 544 لە 31/1/2018 كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەریكردوە، لەسنوری ئیدارەی راپەڕین كە لەهەردوو قەزای رانیەو قەڵادزێ‌ پێكدێت‌و كۆی گشتی شارەوانیەكانی ئیدارەكە 13 شارەوانییە لە 64 گەڕەك نزیكەی (35570) خانوو و زەوی بێ‌ تاپۆ تاپۆ دەكرێن بەمجۆرە:

* لە رانیە لە 12 گەڕەكدا نزیكەی 20 هەزار خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە چوارقوڕنە لە 15 گەڕەكدا نزیكەی 2500 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە حاجیاوا لە 5 گەڕەكدا نزیكەی 250 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە سەركەپكان لە 10 گەڕەكدا نزیكەی 800 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە بۆسكێن لە چوار گەڕەكدا نزیكەی هەزار خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە سەروچا لە 6 كەڕەكدا نزیكەی 1800 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە شكارتە لە 3 گەڕەكدا نزیكەی 100 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە قەڵادزێ‌ لە 4 گەڕەكدا نزیكەی 7000 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە سەنگەسەر لە 3 گەڕەكدا نزیكەی 100 خانوو تاپۆ دەكرێن.

* لە ژاراوە لە دوو گەڕەكدا نزیكەی 1120 خانوو تاپۆ دەكرێن.

سەرجەم ئەم فەرمانانەی قوباد تاڵەبانی بو تاپۆكردنی خانوو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بۆتە جێگای دەستخۆشی‌و خۆشحاڵی هاووڵاتیان، جگە لەوەش ئەو داهاتەی لە تاپۆكردنەكاندا دەستدەكەوێت لەپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیەكان خەرج دەكرێتەوە كە پێشتر هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەبووەو داهاتەكەی دەگەڕێنرایەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

پڕۆژەكانی كەلار

* تەرخانكردنی بڕی 47 ملیار دینار بۆ قۆناغی یەكەم‌و دووەمی سایدی دووەمی رێگای نێوان (كەلار – دەربەندیخان).

* دروستكردنی رێگای پشتێنەی كەلار قۆناغی دووەم بەبڕی سێ ملیارو 600 ملیۆن دینار.

* دروستكردنی رێگای پشتێنەی كەلار بەشی سێ‌ بەبڕی سێ ملیارو شەش ملیۆن دینار.

* جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەدووسایدكردنی رێگای (كەلار – رزگاری) بەبڕی 11 ملیارو 493 ملیۆن دینار.

* تەواوكردنی پڕۆژەی بە دووسایدكردنی رێگای ناحیەی باوەنور بەبڕی ملیارێك‌و 300 ملیۆن دینار.

* جێبەجێكردن‌و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەی ئاوی گەڕەكی فەرمانبەران بەبڕی یەك ملیار دینار.

* نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەكەكانی رزگاری‌و گەرمیان بەبڕی یەك ملیارو 300 ملیۆن دینار.

* راكێشانی بۆری سەرەكی ئاوی پاڵاوگەی كەلار بۆ گەڕەكەكانی ناوشار بەبڕی دوو ملیارو 500 ملیۆن دینار.

* نۆژەنكردنەوەو بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەی كۆنی ئاوی كەلار بەبڕی 300 ملیۆن دینار.

* لێدانی بیری قوڵ بۆ گەڕەكی حەمرین بەبڕی 62 ملیۆن دینار.

* قیرتاوكردنی ناوبازاڕی كەلارو گەڕەكی بنگرد بەبڕی یەك ملیار دینار.

* جێبەجێكردنی 29 پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری بچوكی جۆراو جۆری شارەوانی لەبواری سەوزكردن‌و باخچەو نۆژەنكردنەوە بە تەرخانكردنی 20%ی داهاتی شارەوانی بەبڕی ملیارێك‌و500 ملیۆن دینار.

* بڕیاردان لەسەر جێبەجێكردنی سێ‌ پڕۆژەی نیشتەجێبوون كە زیاتر لە چوار هەزار خانوو لەخۆدەگرێت بۆ چین‌و تویژەكان.

* بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی بینای پاسپۆرتی گەرمیان بەبڕی ملیارێك‌و 186 ملیۆن دینار.

* بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی كۆمەڵگەی رۆشنبیری گەرمیان بەبڕی سێ ملیارو شەش ملیۆن دینار.

بریاڕەكانی قوباد تاڵەبانی لەقەزای كفری

* بڕیاردان لەسەر جێبەجێكردنی سێ‌ پڕۆژەی نیشتەجێبون كە زیاتر لەسێ‌ هەزار خانوو لەخۆدەگرێت بۆ چین‌و تویژەكان.

* بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی بینای وەرزش‌و لاوان بەبڕی ملیارێك‌و 500 ملیۆن دینار.

* بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی بینای قوتابخانەیەكی 18 پۆلی بەبڕی دوو ملیارو 800 ملیۆن دینار.

* لەكفری لە پێنج گەڕەكدا دوای 25 ساڵ چاوەڕوانی 1000 خانوو تاپۆ دەكرێن.

بڕیارەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ قەزای خانەقین

جێبەجێكردن‌و تەواوكردنی پڕۆژەكان لەو رووەشەوە زیاتر لە چوار ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ سێ‌ پڕۆژە كە بریتین لە سەوزكردن‌و دروستكردنی باخچەو قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكی (دارەكونارە)و دروستكردنی هۆڵی چالاكییەكان بۆ پەیمانگای وەرزشی قەزاكە.

PUKmedia كوردستانی نوێ

9879789.jpg

67867676.jpg

7767565.jpg

8978786.jpg

67546546.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • عادل موراد كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • یه‌كێتی سه‌ركه‌وت

  • image04
  • له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ت سوورم

  • image04
  • ئه‌مریكا به‌بڕی 50 هه‌زار دۆلار هاوكاری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات

  • image04
  • به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت

  • image04
  • زیاتر لە 900 هەزار كەس بەشداری دەنگدانی تایبەت دەكەن

  • image04
  • 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت


                                           

رێوشوێنی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد بۆ سلێمانی


هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و به‌هرۆز گه‌لاڵی نوێنه‌ری یه‌ك...


  وێنه‌.. هه‌ڤاڵانی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له‌ عادل موراد ده‌كه‌ن
  كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا سوپاسی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات
                                           

سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان


شکسـپیر دەڵێ:" لە جیـهاندا سەرینـێک نییە، کە لە باوەشـی دایـک نەرمتـر بـێت"

منداڵ بە هەر هۆیەکەوە ب...


  سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان
  د.هیشام: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌نێو به‌ندكراوه‌كانى هه‌رێمدا نیه‌
                                           

سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق

ھه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا ته‌نھا ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خراونه‌ته‌ڕوو و ...


  ئامارو داتاكان: یەكێتی لە خزمەتگوزاریشدا هەر یەكەمە
  تره‌مپ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌شێوێنێت


کاریکاتێر