riklam

ئیسڕائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئاسمانی سوریای كرده‌ ئامانج

جیهان 11:28 AM - 2018-05-10
.

.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ 10/5/2018 سوپای ئیسرائیل به‌ موشه‌ك چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا و ئێرانی له‌  جۆلان كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆری به‌ هێزی به‌رگری سوریا كه‌وت و هێزه‌كانی سوریاش وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ هێزه‌كانیان چه‌ندین پێگه‌ی ئێرانیان له‌ سوریا كردۆته‌ ئامانج، له‌ وه‌ ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ ئێران كردبویه‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان.

له‌ به‌شێكی تری به‌یانامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلدا هاتووه‌ كه‌ پێنج سه‌كۆی موشه‌كی دژه‌ ئاسمانی سوریایان تێكشكاندوه‌.

هه‌ر له‌ باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌ كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌م ئاشكرای كرد كه‌ سوپای ئێران 67 موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان كردووه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ، ئاژانسی ( سانا) ی سوریا ئاشكرای كرد كه‌ هێرشه‌كان زیانێكی زۆریان به‌ به‌رگری ئاسمانی و ڕاداری سوپای سوریا گه‌یاندوه‌، به‌ڵام سوپای سوریا به‌ توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌  ده‌یان موشه‌كی ئیسرائیلی تێكشكاندووه‌.

هه‌ر به‌یانی ئه‌مرۆ چالاكوانان ئاشكرایان كرد كه‌ له‌  دیمه‌شقی پایته‌خت گوێبیستی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوون كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ته‌زوی كاره‌با براوه‌ و هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر فه‌وجی 116 و بنكه‌ی ئاسمانی 122 ی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ رژێمی سوریا و بنكه‌كه‌ به‌ ته‌واوی سوتاوه‌.

هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل نزیكه‌ی چوار سه‌عاتی خایاندو بۆ یه‌كه‌م جاریش سوپای ئه‌و وڵاته‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوریا و ئێران له‌ خاكی سوریادا.


PUKmedia گۆران قادر
س: ئه‌لعربیه‌ -ئه‌لحه‌ده‌س

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket