ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده: به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ ئاسانه
ئەدەب وهونەر 10:41 AM - 2018-05-10.
خانمه هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده له‌دوای بونی به‌خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ده‌ست به‌كاری هونه‌ری ده‌كات و چه‌ندین به‌رهه‌می تۆماركراوی هه‌یه و دواتر له ساڵی 2004 روو له ئه‌وروپا ده‌كات و هه‌ر له‌وێشه‌وه درێژه به‌كاره هونه‌ریه‌كانی ده‌دات له‌وێ درێژه به‌خوێندن له‌بواری هونه‌ر ده‌دات، ئه‌و له‌ماوه‌ی 42 ساڵی ته‌مه‌نیدا ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی مێژوویه‌كی زێڕین له هونه‌ری كوردیدا.
ئه‌مه‌لی سه‌عید كورده ساڵ 1976 له شاری كه‌ركوك چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه‌و له‌ته‌مه‌نی 8 سه‌ڵیدا روده‌كه‌نه شاری سلێمانی و قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی په‌یمانگا له سلێمانی ده‌خوێنێت و له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵی هاوسه‌رگیری ده‌كات و خاوه‌نی دوو منداڵه به‌ناوه‌كانی ( پرژه و كاژه )، دواتر له‌ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا به‌شی مۆسیقا و گۆرانی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوده‌كات.
ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا وه‌ك به‌هره‌مه‌ندێك له شاشه‌ی تیڤی ده‌رده‌كه‌وێت و له ته‌مه‌نی 24 ساڵی ده‌بێته خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری كریڤ و دواتر له 28 ساڵیدا روده‌كاته تاراوگه و له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا نیشته‌جێ ده‌بێت و له‌وێوه درێژه به‌خوێندن ده‌دات له زانكۆیه‌كی هونه‌ر له له‌نده‌ن و دوای 4 ساڵی خوێندن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له‌ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا ده‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له گۆرانی و ستایله سه‌رده‌میه‌كان و ده‌چێته ریزی ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌ندانی موزیكی جازی خوێندبێت و ده‌بێته بڕیقه‌یه‌كی كوردی له مۆسیقای جازدا.
خاتوو ئه‌مه‌ل بۆ كاری خێرخوازی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه‌و شانازیش به‌وه‌وه ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و مۆزیكژه‌نی كورد كاری كردوه‌و بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتیش سه‌ردانی وڵاتانی ( هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و فنله‌ندا و كوردستان و شاره‌كانی مانچسته‌ر و له‌نده‌ن) ی كردوه‌و زیاتر له 30 كاری هونه‌ری و 20 كلیپ و ئه‌لبومی هه‌یه‌و زیاتر كار له‌سه‌ر شێوازه‌كانی ( پۆپ و فۆڵك و جاز و بلوزه ) ده‌كات.
یه‌كه‌مین به‌رهه‌می گۆرانی ئه‌و كه بۆ تیڤی تۆمار كراوه به‌ناوی ده‌ریا_یه‌و هۆنراوه‌ی ره‌ئوف بێگه‌رد و ئاوازی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغیه و چه‌ند گۆرانیه‌كی بۆ فیلمه‌كان و فیلم كارتۆنه‌كان تۆماركردوه، له‌وانه ره‌شه‌ی پۆلیس و خه‌می چۆله‌كه‌كان و كارتۆنی نێڵز و گۆرانی یادگاری دایكمی بۆ فیلمی سینه‌مایی ( leave to stay la London ) تۆمار كردوه.
هه‌ندێك له گۆرانیه تۆماركراوه‌كانی ( خه‌م ، ژوانی دڵ ، كه‌ئێواران ، هه‌رشادبێت خودایه ، چاوێك هه‌ڵبێنه ، پرسیار ، په‌شیمانی ، مارشی مافی مرۆڤ ، تابه‌كه‌ی قوربان ، شه‌هید ، منداڵه‌كانی ڤاتیكان ، سنور ئارامبه ، نیوه‌شه‌وه ، به‌فر ، ئاهێك بۆ منداڵی ، هاوڕێ گیان ، عه‌شقی سه‌وز ، نیشتمانی غه‌م ، كوردستان ، كه‌ڤه‌ری ئه‌ی وه‌ته‌ن ، كه‌ڤه‌ری ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش ، وڵاتێ مه كوردستانه ، كه‌ڤه‌ری سرودی قه‌ندیل ، كه‌ڤه‌ری باران بارانه ، ئه‌وین، لاله‌زار .... هتد )
گۆرانی سنور ئارامبه كه‌له ئاواز و هۆنراوه‌ی دلێر ئیبراهیمه له ساڵی 2000 ئاوازه‌كه‌ی خه‌لاتی باشترین به‌رهه‌م و ئاوازی سه‌ده‌می پێبه‌خشرا.
به‌رهه‌مێكی نوێی هه‌یه كه‌به‌تاقیكردنه‌وه‌ی شێوازێكی نوێ ناوی ده‌بات كه‌كه‌ڤه‌ری گۆرانیه‌كی به‌رازیلییه به‌ناوی ( agua de beber ) واته ئاو بۆ خواردنه‌وه ، كه‌خاتوو ئه‌مه‌ل به‌كوردی وتویه‌تیه‌وه.
هاوكات یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی به‌ناوی نیوه شه‌وه كه هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ندی ره‌وانشاد جیهاد دڵپاكه و ئاوازی مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ئوفه، بوه‌ته ماسته‌رنامه‌ی كچه خوێندكارێكی ئینگلیز له له‌نده‌ن.
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: هونه‌ركردن له ئه‌وروپا و كوردستان زۆر جیاوازه هونه‌ر له ئه‌وروپا كه‌سێكی به‌جوڵه‌ی ده‌وێت كه‌بتوانێت له‌ڕێی ئاوازی گۆرانیه‌كه‌وه هه‌ستی خۆی به گوێگر بگه‌یه‌نێت.
ده‌شڵێت به‌داخه‌وه هونه‌ر خه‌ریكه كه‌شتیه‌كه‌ی نوقوم ده‌بێت، به‌ڕاستی پێویسته راگه‌یاندنه‌كان كه‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌من كار له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ن و پێویسته كاری باش و خراپ جیابكرێته‌وه، چونكه راگه‌یاندن بۆ هه‌موو دونیایه و هه‌موو كه‌س ده‌یبینێت.
خاتوو ئه‌مه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، كه‌ئه‌وان له ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت له‌داهاتوودا رێكخراوێك دابمه‌زرێنن كه‌هه‌موو هونه‌مه‌ندان و ئه‌وانه‌ی شاره‌زای هونه‌رن كۆبكاته‌وه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌زۆر خۆیان به هونه‌ردا هه‌ڵواسیوه، هه‌تا بتوانن خزمه‌تی هونه‌ر بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه هونه‌ر له ونبون بپارێزن.
له‌باره‌ی رای ئه‌و له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی گه‌نجی سه‌رده‌م وتی: له‌هه‌موو زه‌مه‌نێكدا كه‌گه‌نجێك كارێك ده‌كات به‌پێی وزه و توانای خۆی كارده‌كات، به‌ڵام نابێت كاره‌كانیان وه‌ك ڕه‌شه‌بایه‌ك بێت و هه‌ڵبكات و دواتر بڕوات و نه‌مێنێت، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن كه‌كارێك ده‌كه‌ن له‌مێژوودا تۆمار بكرێت، ببێته چیرۆكێك و له‌لاپه‌ڕه‌كانی هونه‌ردا بنوسرێته‌وه، داوا ده‌كه‌م وه‌ك ئامۆژگاریه‌ك لێم قبوڵبكه‌ن و ببینن ئه‌و كارانه‌ی ئێمه پێشتر كردومانه له‌ناو گوێ‌گران و هونه‌ردۆستان ماوه‌ته‌وه‌و هه‌تا كۆنتر بن خۆشه‌ویستتر ده‌بن بۆیه بائه‌وانیش كاری وا بكه‌ن نه‌ك به‌رهه‌مێك ته‌نها بۆ 2 مانگ و 3 مانگ، له كۆتایشدا ده‌ڵێم كه‌تازه‌گه‌ری له‌هه‌موو كاتێكدا پێویسته، ئه‌وتا ئه‌و زانكۆیه‌ی من لێیده‌خوێنم بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ستده‌هێنم بۆ زانستی هونه‌ری و فۆرمی نوێ و نوێگه‌رییه بۆیه ده‌مه‌وێت به‌هۆی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌وه هاوكاری گه‌نجان بكه‌م.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی موزیك چۆنه، وتی هه‌ركه‌سێك ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان بێت ده‌بێت ئامێرێك بزانێت و بۆ ئه‌و كاته من كه‌مانچه‌م ده‌ژه‌ند و ئێستاش كه‌بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه له زانكۆ ده‌خوێنم ده‌بێت له ئامێرێك زیاتر بزانم و كارم له‌سه‌ر گیتار و ئۆرگ كردوه، ناڵێم ته‌واو شاره‌زام به‌ڵام ده‌توانم كاری خۆمیان پێبه‌ڕێبكه‌م.
ئه‌و رای وایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزی چاو كاریگه‌ری به‌هێزتره له‌هێزی گوێ بۆیه پێویسته له كلیپكردندا بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌كنیكێكی باش به‌كاربهێنرێت ، ئه‌وه‌ش به‌نمونه ده‌هێنێته‌وه كه‌ئه‌گه‌ر كلیپێك كچێكی جوان یان كوڕێكی جوان یان هه‌رشتێكی سه‌رنجڕاكێشی تێدابێت زیاتر ده‌چێته ناو خه‌ڵكه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه به‌راورد ده‌كات به رابردوو كه‌له رابردوودا تێكست و ئاواز گرنگیه‌كی زۆری هه‌بوه‌و ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رده‌می ئاڵتونی ناوده‌بات و ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا سێ به‌شی كورد گۆرانی بێژه هێشتا قبوڵمانه به‌ڵام ده‌بێت گۆرانی بێژ بنچینه و بنه‌مای هونه‌ر بزانێت.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا ده‌ڵێت به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ زۆر ئاسانه به‌ڵام راگرتنی ئه‌و ناوبانگه قورسه و به‌هه‌موو كه‌س ناكرێت، بۆیه پێویسته ئه‌م تازه هونه‌رمه‌ندانه ئاگاداری ئه‌مه‌بن و بزانن ئه‌و كاره‌ی ئه‌یكه‌ن له‌گه‌ڵ ناوبانگیان بمێنێته‌وه، باكاری كه‌م بكه‌ن به‌ڵام ببێته مێژوو.
PUKmedia هاژه باست
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19