كشانه‌وه‌ی ترامپ له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران سعودیه سودمه‌ند ده‌كات
ئابوری 10:46 PM - 2018-05-09.
ده‌رچوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێكه‌وتنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته مانگانه نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلار زیانی پێبگات و چه‌ند وڵاتێكی تریش سودمه‌ندی ئه‌م بڕیاره ده‌بن كه سعودیه به پله‌ی یه‌كه‌م سوده‌مه‌نترین وڵات ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ 9-5-2018 ئاشكرایكرد، سعودیه به‌ڵێنیداوه هاوكاری بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت بكات، ئه‌م بڕیاره‌ی سعودیه‌ش دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ بوو له رێكه‌وتنه‌مه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
دۆناڵد ترامپ دوێنی 8/5/2018 بڕیاری دا له ڕێكه‌وتنامه‌كه بكشێته‌وه و به‌ڵێنیشی دا كه چه‌ندین سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
سزادانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا به واتای وه‌ستانی ته‌واوی نه‌وتی ئێران دێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌پێی خه‌مڵێنراوه‌كان ئێران رۆژانه 2.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
به‌پێی دواین نرخی جیهانی ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی مام ناوه‌ند 75 دۆلاره، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ئێران رۆژانه 202 ملیۆن دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه مانگانه ده‌گاته 6 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری سزادانی واتای ئه‌وه‌یه كه ئێران هه‌موو ئه‌و پاره‌یه له ده‌ست ده‌چێت كه به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له كۆتایدا رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، به‌ڵێنی سعودیه به پڕكردنه‌وه‌ی به‌شه نه‌وتی ئێران، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سزاكه به ئاسانی جێبه‌جێ بكرێت ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ر بازاری جیهانی نه‌وت بكه‌وێت، به‌مه‌ش سعودیه قازانجی ئێران بۆخۆی ده‌بات.
PUKmedia و/ گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28