riklam

یادەوەریەکی هەڤاڵ مام جلال و پێشمەرگە

ی.ن.ک‌‌ 07:53 PM - 2018-05-09
.

.

لەمانگی ١١/١٩٨٧ لە شەڕی قەیوان ماوەت بوین لەسلسلەبەرزایەکانی برزوت وبالوسە،٧داڵ لە خواریشەوە دۆڵی قامیش و سەفرەو زەروون

شەوێکی ساردوو سەرما بوو پێش چەن شەوێکیش باران باریبــوو جەنابی مام جلال لەناو جەبهەکەمانەوە سەفەری ئەکرد بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران .

بەشێك لەو پێشمەرگانەی تیپی ١٥ی شارەزوور کە حیمایەتی بەڕێز مام جلال مان دەکرد ئەوانەی کە لەیادم مابێت، بەشێك لەم شەهیدانەبوون 

(ساڵح مجیلان، ڕەمەزان گەڵالی ، ڕەفعت ئێناخی ،فازیل شیرەمەڕی،خەلیل سەراوی ،عمر کوڵکنی ، برایم بۆینی، فەتاح مالوانی، زاید تەپی کەرەمی،سەریاس هاواری، تایەرە بچکۆل،مسەفای حەمەی شەمە)

بەشێك لەو پێشمەرگانەی ئێستا لە ژیان ماون ( عزیز کوڵکنی،سەلام کەڵوڕانی،خەلیل سەرکانی،شەهاب گردی شەریفی،حسین گردی شەریفی ،برایم عزیزوفارسی برای،مجیدحاجی محمد موانی، ڕێبوارگڵاڵی )لەوشەوەدا لەشانی مام جلاوە ئەڕۆشتین تفەنگەکانیشمان بەدەستەوە بوو مام جلال پێی وتین : پێشمەرگەکانی تیپی ١٥ی شارەزوور ئەوەندە پەلەمەکەن و هێواش بڕۆن ئیشەڵا جەژنی "نــەورۆز"لە کرکوك ئەکەینەوە.

لەم یادوو بیرەوەریەدا سڵاو لەشەهیدەکان سڵاو لەمامی زیندوومان سڵاو لەو پێشمەرگانەی کە لەژیاندا ماون بژی کورد و کودستان.

یادەوەری: حسێنی کارد

75656.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket