riklam

كۆیلەن

بابەتی گۆڕاو 03:24 PM - 2018-05-09
.

.

كۆیلەن

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× تا هوشیار نەبنەوە ناتوانن راپەڕن. هەتا راشنەپەڕن هوشیار نابنەوە.
-جۆرج ئۆرویل –
× ئەگەر دنیا ژێرەو زەبەریش ببێ‌ پێویستە راستی بگوترێت.
-نیچە-
× كاتێك كە بووم بە قارەمان ئینجا تێگەیشتم كە بۆ ئەوەی مەدالیای قارەمانی بكەنە ملم پێویستە زۆرتر بنوشتێمەوە.
-تەختی-
× خراپ حاڵیبوون پلەیەك ترسناكترە لە تێنەگەیشتن. ئێمە دەتوانین تێنەگەیشتن بە فێركردن چارەسەر بكەین، بەڵام خراپ حاڵیبوون چارەسەری نییە.
-ئۆلیڤەر رۆندل-
× من پیرۆزی و قارەمانیم زۆر بەدڵ نییە. ئەوەی بەلامەوە سەرنجڕاكێشە مرۆڤبوونە.
-ئەلبێر كامۆ-
× مرۆڤێك كە ئامانجەكەی خزمەتكردنی خودابێت رەنگە مرۆڤێكی باش بێت، بەڵام ئەو كەسەی كە خزمەتكردنی مرۆڤی مەبەستە سەدی سەد كەسێكی باشە.
-زەكەریای رازی-
× ئەوەی كە پێویستە خەڵكی جیهانی سێهەم رزگاری بكەن نیشتمانەكەیان نییە، بەڵكو پێویستە یەكەمجار خۆیان رزگاربكەن، چونكە زوربەیان لە قووڵایی نەستیاندا وەهمی داناییان هەیە.
-چەرچڵ-
× ئەوانەی كە نایانەوێ‌ گومان لە بیروباوەڕەكانی خۆیان بكەن دەمارگیرن، ئەوانەی كە ناتوانن بێ‌ ئەقڵن، بەڵام ئەوانەی كە دەترسن گومان لە بیروباوەڕەكانیان بكەن كۆیلەن.
-بیرتراند راسل-
× هەموو كەسێك ئازادە لەوەی كە بێ‌ ئەقڵ بێت.
-شۆپنهاوەر-
× مرۆڤی لاواز هەرگیز توانای لێبووردنی نییە، لێبووردن یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی مرۆڤی بەهێز.
-غاندی-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket