riklam

په‌یامی جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 12:03 PM - 2018-05-09
.

.

ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری سلێمانی‌و پێشتریش هه‌ولێر‌و كه‌ركوك‌و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و شار‌و ناوچه‌كانی تری كوردستان له‌ كه‌مپینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ لیستی 162 ‌و كاندیده‌كانی، جۆش‌و خرۆشێكی تری دایه‌وه‌ تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا.

جارێكی دیكه‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان سه‌لماندییه‌وه‌ كه‌ پشتیوانی رێبازی ئاوه‌دانی سه‌رۆك مام جه‌لال ‌و یه‌كێتییه‌‌و ته‌نانه‌ت زیاتر له‌ خۆشمان په‌رۆشی یه‌كڕیزی‌و یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تر جێبه‌جێ بكه‌ن كه‌ ماوه‌‌و به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی حزبی‌و به‌هۆی كێشه‌كانی كوردستانه‌وه‌ نه‌په‌رژاونه‌ته‌ سه‌ر راپه‌ڕاندنی.

ژنان‌و پیاوان، پیر‌و گه‌نجان‌و لایه‌نگران‌و دۆستانی یه‌كێتی‌و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری بێلایه‌نیش كه‌ حزبی نییه‌، به‌ڵام ته‌قدیری بۆ خه‌باتی زیاتر له‌ (60) ساڵه‌ی مام جه‌لال هه‌یه‌. له‌ ده‌باشان به‌شداریی مه‌راسیمی ماڵئاوایی كه‌مپینی 162 ی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ی دوێنێ‌و ئه‌وانی هه‌ولێر‌و كه‌ركوك‌و شاره‌كانی تریش ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی یه‌كێتی قورستر ده‌كات، نه‌ك ئاسان، چونكه‌ سیاسه‌تی راست‌و وه‌فاداری له‌ ئاست عورفی كورده‌واریشدا واجبی ئه‌خلاقی‌و نیشتمانی‌و دیموكراسی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتی كه‌ ده‌بێت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ تووشی نائومێدی نه‌كات، مادام جه‌ماوه‌ر ئومێد‌و هیوای به‌ یه‌كێتییه‌‌و جارێكی دیكه‌ متمانه‌ی پێ ده‌داته‌وه‌.

رۆژی (12/5) جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌به‌رده‌م ویژدانی خۆی‌و سندوقی ده‌نگداندا ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ شه‌هیدان‌و به‌رامبه‌ر خه‌باتی مام جه‌لال ‌و یه‌كێتی جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌م ئه‌ركه‌ بۆ یه‌ك رۆژه‌، به‌ڵام له‌ دوای ئه‌و رۆژه‌وه‌ ئه‌ركی قورسی یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات، كه‌ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات‌و له‌ به‌غدا داكۆكی سه‌رسه‌خت له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات. له‌ ئاستی ناوخۆشدا خۆی نوێ بكاته‌وه‌‌و كۆنگره‌یه‌كی نوێ ببه‌ستێت، تا سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ بتوانێت به‌دواداچوون بۆ به‌ڵێنه‌كانی بكات‌و پشتیوانی تیمی په‌رله‌مانی یه‌كێتی له‌ به‌غدا بكات، كارئاسانی بۆ بكات‌و له‌ هه‌مانكاتدا لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بكات.

جه‌ماوه‌ر رۆژی (12/5) قسه‌ی خۆی ده‌كات‌و ده‌نگ به‌ لیستی 162 ‌و كاندیده‌كانی ده‌دات‌و رۆژی داهاتووش خه‌باتی قورس‌و سه‌نگین ئه‌بێ درێژه‌ی هه‌بێ.

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی


PUKmedia  کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket