riklam

پیره‌: زێبارییه‌كان هه‌میشه‌ مام جه‌لال و یه‌كێتییان خۆشویستووه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:49 AM - 2018-05-06
.

.

له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن  سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی موسڵ و ده‌ڤه‌ری بادینان ، به‌ یاوه‌ری عیدۆ بابه‌شێخ كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و خاتوو شین و شاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ١٨ی دینارته‌ی كرد له‌ ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ئاكرێ له‌ پارێزگای دهۆك.

دوای وته‌ی لێپرسراوی كۆمیته‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ و كادیران  وژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی و ریش سپیانی زێباری وتی په‌یوه‌ندی من و دینارته‌ و زێبارییه‌كان هه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نیه‌ ، ئێوه‌ شایه‌دیم بۆ ده‌ده‌ن من هه‌رده‌م سه‌ردانی ئێوه‌م كردووه‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش سه‌ردانتان ده‌كه‌مه‌وه‌، نابێ و ناكرێ من و یه‌كێتی له‌ ئێوه‌ بێ ئاگابین چونكه‌ ئێوه‌ش هه‌میشه‌ له‌ یه‌كێتی به‌ ئاگابوونه‌وه‌ خوێن و باجتان له‌ پێناوی داوه‌، وه‌ك پێویست له‌م سنوره‌ خزمه‌ت نه‌كرابن ره‌نگه‌ له‌به‌ر خۆشه‌ویستیتان بوبێ بۆ مام و یه‌كێتی ، ئێمه‌ش ده‌زانین ده‌بێ خزمه‌تی زیاتر بكرێن . 
ئێوه‌ش به‌هێز ده‌بن ، تا ئێوه‌ش به‌هێزبن یه‌كێتی به‌ هێز ده‌بێ ، زێبارییه‌كانیش هه‌میشه‌ میرخاس بوونه‌ و جگه‌ له‌ خواش به‌ندایه‌تی بۆ كه‌س ناكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket