riklam

مەحمود سەنگاوی: یەكێتی هەرگیز نادۆڕێت

ی.ن.ک‌‌ 05:06 PM - 2018-05-05
.

.

لە قەڵای شێروانەی شاری كەلار لەناو ئاپۆڕای گەرمیانییە سەوزپۆشەكان و لایەنگرێكی یەكجار زۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 162، مەحمود سەنگاوی رایگەیاند، یەكێتی هەر بەهێزەو هەرگیز نادۆڕێت.

لە وتەیەكیدا لە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی یەكێتی لە قەڵای شێروانەی شاری كەلار مەحمود سەنگاوی وتی: خەڵكی تێكۆشەری شاری كەلار بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە سوپاسی خۆمان بۆ ئێوە رادەگەیەنین، ئامادەبوونی ئێوە لەم مەراسیمە فراوانەدا و سەوز پۆشكردنی ئەم قەڵایە نیشانەی زیندووی یەكێتییە.

وتیشی: بە بینینەوەی ئەم جۆش و خرۆشەی لایەنگرانی یەكێتی لە گەرمیان دڵخۆشم، هیوادارم لەسەر رێبازەكەی جەنابی مام جەلال بەردەوامبین و هێرش نەكەینە سەر هیچ حزبێكی تر ، بەڵكو بە دەنگەكانی ئێوە تیمێكی بەهێز بنێرینە بەغدا و بیسەلمێنین یەكێتی هەر بەهێزە و هەرگیز نادۆڕێت.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

فۆتۆ.. عه‌دنان كه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket