riklam

قوباد تاڵەبانی: یەكگرتوویی یەكێتی چاوی نەیارانمانی كوێر كردووە

ی.ن.ک‌‌ 04:54 PM - 2018-05-05
.

.

لە قەڵای شێروانەی شاری كەلار لەناو ئاپۆڕای گەرمیانییە سەوزپۆشەكان و لایەنگرێكی یەكجار زۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 162، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەكگرتوویی یەكێتی چاوی نەیارانمانی كوێر كردووە.

لە وتارێكدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان سڵاوێكی گەرمیانانەتان لێبێت، با هەموومان لە رۆژی شەممەدا بچین بەرەو سندوقەكانی دەنگدان و ناو سندوقەكان سەوز پۆشبكەین، تا تیمێكی بەهێز بنێرینە بەغدا.

وتیشی: زۆر گەشبین و دڵخۆشم كە ئەم بانگەشە و هەڵمەتە نێو ماڵی یەكێتی یەكخستووە و سەری یەكێتی بەرز كردووەتەوەو چاوی نەیارەكانمانی كوێر كردووە.

لە كۆتایی وتارەكەشیدا وتی: هەڤاڵان ئەم رووباری سیروانەی بەناو شارۆچكەی كەلاردا دەڕوات چەند لقی لێببێتەوە رووبارەكەی هەر سیروانە، سوێند بەخوا یەكێتیش چەند لقی لێببێتەوە هەر یەكێتییە.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

فۆتۆ.. عه‌دنان كه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket