ئه‌ڵمانیا.. ئه‌ندامێكی چالاكی پارتی بڕیاریدا له‌ناو یه‌كێتیدا درێژه به‌خه‌بات بدات
ی.ن.ک 02:38 PM - 2018-05-05.
ئه‌ڵمانیا.. كه‌ركوكیه‌كی ئه‌ندامی پارتی بڕیاریدا له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دا درێژه به‌خه‌باتی بدات و ده‌نگ به لیستی 162 بدات
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌ندامێكی چالاكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕیزه‌كانی ئه‌و پارته به‌جێ دێلێ وپه‌یوه‌ندی ده‌كات به‌رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌و ڕایگه‌یاند ده‌نگدان به‌لیستی 162 ده‌نگدانه به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كه‌مكردنه‌وه‌ش له‌ڕێژه‌ی كورد تاوانه به‌رامبه‌ر به‌كه‌ركوكیه‌كان.
له‌باره‌گای كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دلێر سه‌یده به‌رپرسی كۆمیته‌و سه‌ركه‌وت قه‌ره‌داغی به‌رپرسی كه‌رتی رێكخستنی مانهایم لودڤیكسهاڤن پێشوازیانكرد له شكارشكور زه‌نگه‌نه" ئه‌م هه‌ڤاڵه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌و شكور زه‌نگه‌نه‌ی باوكی تێكۆشه‌رێكی دێرینی كۆمه‌ڵه‌و دۆستی نزیكی شه‌هیدان خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر بووه..شكار بڕیاریدا ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌جێ بێڵێ و له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژه به‌خه‌باتی خۆی بدات و هه‌وڵه‌كانی چركاته‌وه به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه‌له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره نوس سازداین.
هه‌ڵوێستی شكار شكور زه‌نگه‌نه وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك له‌و ڕاستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و به‌ئاگا هاتنه‌وه‌و زه‌نگێكی هوشیاریه له‌به‌رده‌م ئه‌و پیلانانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌م كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان و گه‌له‌كه‌ماندایه به‌گشتی چونكه ده‌نگی كوردێك ده‌نگی بونی نه‌ته‌وه‌و سه‌لماندنی پێگه‌و هێزی كورده له‌و شاره‌داو په‌یوه‌ندی به‌كاری حزبایه‌تیه‌وه نیه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نوسی كوردستان و كه‌ركوكه‌وه هه‌یه بۆیه ئه‌وانه‌ی نایانه‌وی ده‌نگ بده‌ن یان خه‌ڵكی سارد ده‌كه‌نه‌وه له‌ده‌نگدان و بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ ئه‌وانه خوازیاری ئه‌وه‌ن ده‌نگی كورد كه‌مبێته‌وه به‌مه‌ش دوژمنان سودی لێ وه‌رده‌گرن و ده‌مامكه‌كانی كوردایه‌تی ئه‌وانه‌ش داده‌ماڵرێ كه‌فرمێسكی تیمساحی بۆ كه‌ركوك و كورد ده‌ڕێژن..هه‌ڤاڵ شكارشكور زه‌نگنه به‌ڵێنیدا له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مام درێژه به‌خه‌باتی بدات و به‌ڵێنیشیدا كار بۆسه‌رخستنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات پێشیوابوو كه‌ڕاستیه‌كان و ڕۆژگار ده‌ریخست كه‌یه‌كێتی له 16 ی ئۆكتۆبه‌ردا چ پیلانێكی مه‌ترسیداری پوچه‌ڵكرده‌وه نه‌یهیشت كه‌ركوك ببێته مه‌یدانی شه‌ڕو ماڵوێرانی و وێرانكاری.
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی باجی زۆریشیداو ده‌یان شه‌هیدیشی له‌پێناودا به‌خشی و نه‌یارانی یه‌كێتیش كه ده‌مێك بوو چاویان به پێگه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵنه‌ده‌هات له كه‌ركوكدا به‌خه‌یاڵی خاویان پێیان وابوو یه‌كێتی مه‌یدان چۆڵ ده‌كات و كه‌ركوكیه‌كان به‌جێ دێڵێ به‌ڵام ده‌ركه‌وت تاكه‌هێز كه‌پشتی كه‌ركوكیه‌كان و كورد به‌رنادات ئه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه وده‌نگدانیشی به‌گرنگ و چارنوساز وه‌سفكرد به‌تایبه‌تی له‌كه‌ركوك دا‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌نگ ژماره‌یه ئه‌وه‌ی له‌و ژماره‌یه كه‌مكاته‌وه خزمه‌ت به‌دوژمنان ده‌كات..له‌دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی كۆمیته خۆشحاڵی خۆی به ده‌ه‌ستبه‌كاربوونی شكار شكور زه‌نگه‌نه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست وبه‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رمیان كرد.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28