حاكم قادر: با هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان
ی.ن.ک 06:34 PM - 2018-05-03.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3/5/2018 حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ، له‌هۆڵی شازاد سائیب له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌گه‌نجانی شاره‌زوور و سه‌ید سادق كۆبوه‌وه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: " له‌پێناوی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان به ئازادانه و سه‌ربه‌رزانه بژی‌و مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراسیه‌كانی بێته‌دی، یه‌كێتی رووبارێكی خوێنی به‌خشیوه."
راشیگه‌یاند:" تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره‌ی به‌عسیه فاشیه‌كاندا، سه‌ربه‌رزانه دروشمی "كه‌م ژیان‌و كه‌ڵ ژیان"یان به‌گیانی خوێنی خۆیان نووسی‌و له‌سه‌نگه‌ری شه‌ڕه‌فیشدا، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ئازایانه گیانی خۆیان به‌ختكردووه."
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یه‌كێتی حزبێكه ره‌گ‌و ڕیشه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ناو گه‌لی كوردستاندا هه‌یه‌و به هیچ پیلان‌و گه‌له‌كۆمه‌كی‌و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م‌و ئه‌و ناله‌قێ، چونكه پاییه‌كانی به‌هێزن‌و له خوێنی شه‌هیدان‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ران‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی ڕاگیراوه.
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ راشیگه‌یاند: " یه‌كێتی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له كوردایه‌تی‌و خه‌باتی دیموكراسیدا هه‌یه‌و هه‌میشه‌یش وه‌ك پێشه‌نگ‌و هێزی له‌بن نه‌هاتووی گه‌له‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه."
حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌گه‌نجانی وت: " تێبكۆشن بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره 162، لیستی یه‌كێتی‌و لیستی مام جه‌لال‌و خوێنی شه‌هیدان‌و لیستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان." هه‌روه‌ها وتیشی: " پێكه‌وه به یه‌ك ده‌ست‌و یه‌ك ده‌نگ هه‌وڵی سه‌رخستنی یه‌كێتی بده‌ین، یه‌كێتیه‌كه‌ی خۆتان‌و گه‌له حۆڕاگره‌كه‌مان."
حاكم قادر حه‌مه‌جان له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه كرد‌و وتی: " سێ ساڵی ڕه‌به‌ق هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك‌و خورماتوو و گه‌رمه‌سێر، به‌رگریان نه‌كردایه به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانی داعش، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگالیان هێنا، به‌سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ولێرو كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تریشیان ئه‌هێنا."
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕاسیمێكی پڕشكۆو جۆشوخرۆشی یه‌كێتی یه سه‌ربه‌رزه سه‌وزپۆشه‌كانی عه‌ربه‌ت وده‌وروبه‌ری , له‌نێو ئاپۆرای كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان , كه‌سایه‌تی وپیاوماقوڵان , ژنان وپیاوان , كوڕان وكچانی نه‌وه‌كانی ئاینده‌و سه‌ركرده‌كانی دوارۆِژی گه‌له‌كه‌مان , له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی شه‌هید (والی باریكه‌یی) , به‌ئاماده‌بونی حاكم قادرحه‌مه‌جان , ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شێخ لاهورشێخ جه‌نگی مه‌راسیمی ناساندنی لیستی(162)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدانی سه‌روه‌رانی نیشتمان به‌گشتی وشه‌هیدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی ده‌ستیپێكرد , دواتر لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی (19) وته‌ی به‌خێرهێنانی پێشكه‌شكرد و دواتر حاكم قادر له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا سه‌ره‌تا سوپاس وستایشی هیمه‌ت وجۆش وخرۆشی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كرد‌و رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ به‌هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی مێژووییان یه‌كێتی یه‌كان بۆسه‌رخستنی لیسته‌كه‌یان لیستی شه‌هیدان , ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌نگینی پێگه‌ی یه‌كێتی ده‌گێڕنه‌وه‌و رۆحی شه‌هیده‌كانی حزبی شه‌هیدان شاد ده‌كه‌ن وبه‌ده‌نگه سه‌وزه‌كانیان به‌سه‌ربڵندییه‌وه ده‌نگ به‌لیستی سه‌ربڵندان ده‌ده‌ن و سندوقه‌كان ده‌كه‌نه به‌هاری هه‌میشه‌یی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا وتی: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌یه له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌م خه‌باته شارستانییه‌دا به‌یه‌ك ده‌نگ بۆسه‌ركه‌وتنی یه‌ك ڕه‌نگ به‌باوه‌ڕ به‌خۆبوون و پشت به‌ستوو به‌جه‌ماره تێكۆشه‌رو كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌ی هه‌موو پێكه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئاینده , بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ڕووه‌و لوتكه هه‌ڵكشێنی و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن وده‌نگ به‌لیستی (162) لیستی شه‌هیدان .
پاشان هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا شێخ لاهور شێخ جه‌نگی وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و وتی: یه‌كێتی بۆ داهاتوی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ركی ڕاستكردنه‌وه‌ی بارێكی قورسی له‌ئه‌ستۆیه كه‌به یه‌كێتی نه‌بێت به‌ده‌ست نایه , بۆیه ده‌نگدان به‌لیستی (162) ده‌نگدانه به‌ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و ڕایگه‌یاند دوژمنان وناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ویه‌كێتی هه‌وڵی زۆری له‌تكردنی ڕیزه‌كانی یه‌كێتیاندا به‌مه‌به‌ستی لاوازكردن ونه‌مانی , كه‌سه‌رئه‌نجام نه‌ك بێهوده‌بون بگره پیلانه‌كانیان به‌ته‌نها به‌زه‌ره‌رو نه‌هامه‌تی برسێتی بۆ گه‌له‌كه‌مان گه‌ڕایه‌وه , پاشان ووتی نائومێدی وه‌لانێن وڕووه‌و ئومێدی سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێن دڵنیابن شه‌پۆلێك به‌ڕێوه‌یه, ئاسمانی ته‌واوی نیشتمان سه‌وز پۆشده‌كات .
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27