PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یادی كیمیابارانی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر كرایه‌وه‌


3/5/2018 16:54:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ له‌ یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر ڕایگه‌یاند:"  ئه‌مڕۆ 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانێكی دڕنده‌ی حكومه‌تی پێشووی عیراق له‌ دژی كورد كه‌ 650 هاووڵاتی بێتاوانی تێدا شه‌هیدكرا تێده‌په‌ڕێت.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 3ی ئایاری 2018 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی له‌ دوو مه‌راسیمی جیاوازدا یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی گوندی عه‌سكه‌رو گۆپته‌په‌ كرایه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مافناس ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی،له‌ وتارێكدا له‌ گوندی عه‌سكه‌ر رایگه‌یاند:" وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌مڕۆ یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ ساڵی 1988 رژێمی به‌عس به‌چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ری بۆردومانكرد، له‌و بۆردومانه‌دا زیاتر له‌ 300 هاووڵاتی بێتاوان شه‌هیدكران، دواتر له‌ شاڵاوێكدا زیاتر له‌ 350 كه‌سی تریان لێ ئه‌نفالكرا، به‌پێی ئاماره‌كان له‌و ساڵه‌دا جگه‌ له‌ وێرانكردنی هه‌ردوو گونده‌كه‌ 650 كه‌س شه‌هید كراون".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" بۆردومان كردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ دڕندانه‌تیه‌ هات كه‌ رژێمی له‌ناوچوو دوای ئه‌نجام دانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال بۆ به‌دی هێنانی سیاسه‌تی قركردن و له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان پێره‌وی كرد، خۆشبه‌ختانه‌ دواجار به‌ چاوی خۆمان بینیمان به‌عس و داروده‌سته‌كه‌ی گه‌یشتن به‌ چ ئه‌نجامێك".

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا وتی:" له‌م یاده‌دا سوور بوونی خۆمان بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌ بڵێین هه‌نگاوه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌، كه‌ ئومێد ده‌كه‌ین له‌ ئاینده‌دا بتوانین كه‌مێك له‌ ئازاره‌كانتان بكه‌م بكه‌ینه‌وه‌و وه‌ك هه‌موو شه‌هیدانی تری عێراق سودمه‌ندبن له‌ هه‌ر بڕیارو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ فرمانی بۆ ده‌رده‌كرێت".

له‌م یاده‌دا به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی  كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی سلێمانی و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك په‌ڕله‌مانتارو به‌رپرسانی حكومی و حزبی به‌ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان به‌شدارییان كرد.


PUKmedia تايبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • عادل موراد كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • یه‌كێتی سه‌ركه‌وت

  • image04
  • له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ت سوورم

  • image04
  • ئه‌مریكا به‌بڕی 50 هه‌زار دۆلار هاوكاری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات

  • image04
  • به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت

  • image04
  • زیاتر لە 900 هەزار كەس بەشداری دەنگدانی تایبەت دەكەن

  • image04
  • 30 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت


                                           

رێوشوێنی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ عادل موراد بۆ سلێمانی


هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و و به‌هرۆز گه‌لاڵی نوێنه‌ری یه‌ك...


  وێنه‌.. هه‌ڤاڵانی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له‌ عادل موراد ده‌كه‌ن
  كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا سوپاسی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات
                                           

سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان


شکسـپیر دەڵێ:" لە جیـهاندا سەرینـێک نییە، کە لە باوەشـی دایـک نەرمتـر بـێت"

منداڵ بە هەر هۆیەکەوە ب...


  سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان
  د.هیشام: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌نێو به‌ندكراوه‌كانى هه‌رێمدا نیه‌
                                           

سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق

ھه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا ته‌نھا ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خراونه‌ته‌ڕوو و ...


  ئامارو داتاكان: یەكێتی لە خزمەتگوزاریشدا هەر یەكەمە
  تره‌مپ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌شێوێنێت


کاریکاتێر