riklam

ژنه‌ كوردێك وه‌ك ژنی په‌نابه‌ری نمونه‌یی فینلاند دیاریكرا

تاراوگە‌‌ 03:59 PM - 2018-05-03
.

.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 24 ی نیسان له‌ شاری هێلسنكی  فینلاند له‌ لایه‌ن رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به‌ په‌نابه‌ران سروه‌ فه‌ریق ته‌مه‌ن 45 ساڵان كه‌ كوردی عیراقه‌و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌ وه‌ك ژنی نموونه‌یی ناو په‌نابه‌ران بۆ ساڵی 2018 ی فینلاند دیاریكرا.

سره‌وه‌ فه‌ریق به‌ر له‌ 18 پێش ئێستا و له‌ ساڵی 2000 دا دوای ئه‌وه‌ی مێردی یه‌كه‌می به‌ده‌ستی گروپێكی توندڕه‌وه‌ ئیسلامی شه‌هید ده‌كرێت، ناچار ده‌كرێت هه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌و كاته‌وه‌ وه‌ك كه‌سێكی چالاك له‌ خزمه‌تی په‌نابه‌راندا بووه‌.

رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به‌په‌نابه‌ران له‌ فینلاند رشیگه‌یاندوه‌، نابێت ئه‌وه‌ له‌بیر بكه‌ین له‌ ساڵی 2014 دا بۆ یه‌كه‌مجار كه‌ژڵ عه‌لی برایم وه‌ك ژنی نموونه‌ی په‌نابه‌ر دیاریكراو سروه‌ فه‌ریق، دووه‌م ژنی كوردی عیراقه‌ كه‌ ئه‌و شانازییه‌ی پێ ده‌بڕدرێت.

 ئه‌م ژنه‌ چالاكه‌ خوشكی په‌رله‌مانتاری عیراق شوان داودی-یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket