riklam

قوباد تاڵەبانی: لەدەنگداندا باڵەكایەتی و چۆمان دەیسەلمێنن كە سەوزن

ی.ن.ک‌‌ 05:50 PM - 2018-05-02
.

.

قوباد تاڵەبانی لەقەزای چۆمانەوە رایگەیاند:  جۆش و خرۆشی ئێوەش دەیسەلمێنێت لێمان دەترسن و لەئێوە دەترسن، رۆژی دەنگدانیش باڵەكایەتی و چۆمانی سەوزی مام بۆ نەیارانی دەیسەلمێنن ئەم ناوچەیە هەر سەوزەو داهاتووش هەر سەوز دەبێت.

قوباد تاڵەبانی لەچۆمان بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 162ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردسانی كردو رایگەیاند: باڵەكایەتی سەوز، باڵەكایەتی مام، 10 رۆژی تر بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و سەركەوتن بۆ لیستی مام و شەهیدان و لیستی 162ی یەكێتی تۆمار بكەن.

وتیشی: 10 رۆژی تر دەنگ لەسەر ئایندەمان دەدەین، دەبێت بیر بكەینەو‌ە چ جۆرە ئایندەیەكمان دەوێت، نابێت ئایندەمان بدەینە دەست لایەنێكی تر تا بەكەیفی خۆی یاری بەچارەنوسمان بكات، دڵنیام ئایندەیەكتان ناوێت وەك چەند ساڵی رابردوو پڕ بێت لەزڵم لەیەكێتی و خەڵكی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی بۆ جەماورەی هەمیشە سەوزی چۆمان و باڵەكایەتی راشیگەیاند:دەنگ بدەن بەلیستی یەكێتیی تا لەسەر رێبازەكەی مام شەڕی دەستورو بەدەستهێنانی مافی خەڵكی كوردستان بكەن و شەڕ لەسەر مافەكانتان بكات.

هەر لەكاتی وتارەكەی قوباد تاڵەبانیدا كارەبا بڕاو دواتر وتی: ئەبەنقەست كارەبایان لێبڕین، ئەمە دەیسەلمێنێت لێمان دەترسن، لەئێوە دەترسن، ئێرە باڵەكایەتی و چۆمان هەر سەوزەو داهاتووش هەر سەوز دەبێت، كارەباش هەبێت یان نا، بۆیە دەنگ بۆ لیستی یەكێتی و رێبازەكەی مام و راستكردنەوەی هێزەكان لەبەغدا بدەن.

وتیشی:كێشەكان لەبەغدا چارەسەر دەكرێت نەك لەهەولێر، كێشەی مووچەو بودجەو قەیرانەكان لەبەغدا چارەسەر دەكرێت نەك هەولێر، بۆیە دەبێت شەڕ بكەین بۆ گەڕانەوەی شكۆی كوردستان، وەك جارانی مام كوردستان بڕیاردەرو یەكلاكەرەوەی عیراق بوو، چیتر نابێت بەغدا پشتگوێ بخەین، دەبێت تیمێكی بەهێز بنرێین، بەدەنگی ئێوەی تێكۆشەر، چونكە یەكێتی بەهێزترین تیمە دەتوانێت لەگەڵ لایەنەكان رێبكەوێت و سود لەپەیوەندییە مێژووییەكانی مام ببینێت.

ئەوەشی وت: زۆر كەس هەن بەڵێنی بێبنەمان دەدەن، هەندێك كەسیش هەیە بەناوی یەكێتی و ئێوە قسە دەكەن، ئەوانە یەكێتی نین، رێگە مەدەن ئەو بێویژدانەی بەرامبەر یەكێتی بكرێت، ئێوەی تێكۆشەری یەكێتی رێگەی لێدەگرن،

ئێمەش رێبازەكەی مام ونناكەین و بەرەو كۆنگرە دەڕۆین تا نوێنەری راستەقینەتان هەبێت لەناو سەركردایەتی.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket